چواس خالید – هەولێر
به گوژمه‌ی ٣٥٢ ملیۆن دیناری عێراقی، پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاریی له قه‌ره‌بوی تۆبزاوه‌ی هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت، هاوكات پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری قیرتاوكردن و ڕۆنانی ئاوه‌ڕۆ له گه‌ڕه‌كی گوڵانی شاری هه‌ولێر به گوژمه‌ی زیادتر له ٦٣ ملیۆن دیناری عێراقی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له پێشكه‌شكردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییەکان به شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ جیاوازی و له‌مڕووه‌وه و له چوارچێوه‌ی پلانی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی بنه‌سڵاوه، پڕۆژه‌ی قیرتاوكردن و ئاوه‌ڕۆ له گه‌ره‌كی گوڵان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی قیرتاوكردن و ئاوه‌ڕۆ له گه‌ره‌كی گوڵان به گوژمه‌ی شه‌ست و سێ ملیۆن و چوار سه‌د و هه‌شتا هه‌زار دیناری عێراقی جێبه‌جێ ده‌كرێت، پڕۆژه‌كه له‌سه‌ر ڕێژه‌ی ١٥%ی داهاتی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیی بنه‌سڵاوه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی قیرتاوكردن و ئاوه‌ڕۆ له گه‌ره‌كی گوڵان، كاره‌كانی پێك دێت له، ڕێكخستنه‌وه‌ی شه‌قام به ڕووبه‌ری سێ هه‌زار و دوو سه‌د مه‌تر دووجا و قیرتاوكردنی شه‌قام به ڕووبه‌ری سێ هه‌زار و دوو سه‌د مه‌تر دووجا و دروستكردنی ئاوه‌ڕۆی لوله‌یی به تیره‌ی شه‌ست سانتیمه‌تر شیشدار به درێژایی هه‌شتا مه‌تر و بۆڕیی پلاستیكی تیره‌ی چل سانتیمه‌تر به درێژی پازده مه‌تر، هاوكات له پڕۆژه‌كه‌دا چاڵی پشكنین و چاڵی وه‌رگرتنی ئاو هه‌یه.
پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه و جیا له‌و پڕۆژه‌یه و هه‌ر له شاری هه‌ولێر، به گوژمه‌ی سێ سه‌د و په‌نجا و دوو ملیۆن دیناری عێراقی و له‌سه‌ر داهاتی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی هه‌ولێر، پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی ڕۆنانی شه‌قام له قه‌ره‌بووی تۆبزاوه (گه‌ڕه‌كی ژیان)ی شاری هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی ڕۆنانی شه‌قام له گه‌ڕه‌كی ژیان، به گوژمه‌ی سێ سه‌د و په‌نجاو دوو ملیۆن دیناری عێراقی و له‌سه‌ر ڕێژه‌ی ١٥%ی داهاتی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری زیادتر به گه‌ڕه‌كه نوێكانی شاری هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی ڕۆنانی شه‌قام له گه‌ڕه‌كی ژیان، كاره‌كانی بریتییه له دروستكردن و ڕۆنانی شه‌قام به مه‌ودای چوار كیلۆمه‌تر، كه سه‌رجه‌م بڕگه‌كانی شه‌قام له خۆده‌گرێت.
هه‌ر له هه‌ولێری پایته‌خت و سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر ڕشتانه كار له ڕێكخستنه‌وه‌ی شه‌قامی سێتاقانی هه‌ولێر ده‌كات، ئه‌و پڕۆژه‌یه كه خۆی له نۆژه‌نكردنه‌وه ده‌بینێته‌وه، له چوارڕیانی سی مه‌تری به‌رده‌م بنكه‌ی مانگی سور ده‌ستپێ ده‌كات، تا كۆتایی شه‌قامه‌كه و چوارڕیانی سه‌ر شه‌ست مه‌تری.
ڕێكخستنه‌وه‌ی شه‌قامی سێتاقانی شاری هه‌ولێر، هه‌ردوو سایدی چوون و هاتن ده‌گرێته‌وه و بڕیاره دورگه‌ی ناوه‌ندی شه‌قامه‌كه به شێوازێكی سه‌رده‌میانه نۆژه‌ن بكرێته‌وه.
له‌گه‌ڵ درێژبوونه‌وه‌ی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی ته‌نگژه‌ی دارایی، له هه‌رێمی كوردستان ڕۆنان و بنیاتنانی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییەکانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه، كه له شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش به هاووڵاتیانی ده‌كات به‌بێ جیاوازی، له‌كاتێكدا ماوه‌ی ١٠ ساڵه حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ به بیانووی جۆراوجۆر به‌شه بودجه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانی نه‌ناردووه.

