رۆژنامەی ھەولێر

گرنگیی ئەنجامدانی پشکنینی CRP لە کاتی پێویستدا

مستەفا محەمەد مستەفا

بۆ تێگەیشتن لە پشکنینی CRP لە جیهانی ئالۆزی زانستی پزیشکی نوێ کەم پشکنینی خوێن هەیە وەک پشکنینی CRP زۆر زەق و تەنانەت کەم تێگەیشتوین.

پشکنینی CRP بەکاردێت بەمەبەستی دەستنیشانکردنی ئاستی هەوکردن لە جەستەدا لەکاتی توشبوون بە نەخۆشییەکاندا.
CRP جۆرە پرۆتینێکە لە جگەر بەرهەم دەهێنرێت، ڕۆلێکی کاریگەری هەیە لە کۆئەندامی بەرگڕی لەش وەک هێزی پێشەوەی کۆئەندامی بەرگڕی لەشە، لەکاتی هەوکردن ڕێژەکەی لە خوێندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە لەدوایی چەند کاتژمێرێکدا، ئەمەش دەبێتە نیشانەیەکی بەهێز بۆ دەستنیشانکردنی ئاستی هەوکردن لەجەستەدا، بەلام بەبێ ئەوەی جۆری هەوکردنەکە دەستنیشان بکات.
هەرچەندە دەشێت گوێت لەم پشکنینە نەبوبێت، بەلام پزیشکەکان لە هەندێک دۆخی نەخۆشییەکاندا زۆر پێویستە داوای ئەنجامدانی ئەم پشکنینە لە نەخۆش بکات. هەروەها ئەم پشکنینە ئەنجام دەدرێت لەهەندێک حاڵەتی دیکە بەمەبەستی دەستنیشانکردنی هەوکردنی جومگەکان، و هەوکردنی ریخۆلە کوێرە (infection – inflammation).
هەرچەندە ئەنجامدانی پشکنینی CRP تەنها بۆ حاڵەتی لەناکاودا نییە، لەماوەی دوو دەهەی ڕابردوودا پزیشکەکان هەلستان بە بەکارهینانی شێوازێکی زۆر هەستیارتری ئەم پشکنینە ناسراوە بە (hs-CRP). پشکنینێکی سەرەکییە بۆ دەستنیشانکردنی تەندروستی دڵ. بەپێچەوانەی پشکنینەکانی کۆلیسترۆل بەمەبەستی دەستنیشانکردنی پێوانەی چەورییە کەلەکەبووەکان، بەلام ئەنجامدانی پشکنینی (hs-CRP) بە مەبەستی دەستنیشانکردنی هەوکردنە لە ناو دیواری خوێنبەرەکانی خوین. بەرزی ڕێژەیی پشکنینی (hs-CRP) لە سەرووی ٣میلی گرام / لیتر دەشێت ببێتە هۆی دوو هیندە مەترسی توشبوون بە جەڵتە دڵ یان کێشەی دڵ، ئەم دۆزینەوەیەش بووە هۆی سەرلەنوێ بنیادنانەوەی پلانی ڕێگەگرتن لە نەخۆشییەکانی دڵ لەڕێگەی گۆرینی شێوازی ژیانکردن. گۆرینی ئەو دەرمانانەی کەبەکاردەهێنرێت وەکو دەرمانەکانی گروپی ستاتین کە کاردەکات بۆ هێورکردنەوەی هەوکردنی بۆریەکانی خوێن.
پشکنینی CRP پشکنینێکی گشتگیرە بۆ هەمووجۆرە هەوکردنەکان، بەرزی پشکنینی CRP ئاماژەیەک دەدات کە کێشەشەیەک هەیە بەلام کێشەکەت بۆ دەستنیشان ناکات، لە کاتی هەوکردنی جومگەکان، و ڕۆماتیزم، سەرمابوون دەشێت لەم دۆخانەدا پشکنینی CRP بەرزبێتەوە. بە پێچەوانە ئەگەرهاتوو ڕێژەی پشکنینەکە ئاسایی بێت، ئەوا مەرج نییە تەندروستی تەواو بێت، دەشێت نەخۆشەکە هەوکردنێکی هەرهەبێت.
لێکۆلینەوە زانستییە نوێیەکان دەریان خستووە پەیوەندی هەیە لەنێوان بەرزی پشکنینی CRP بۆماوەیەکی درێژخایەن لەگەڵ نەخۆشی دڵتوندی و کەمبوونەوەی بیروهۆش و نەخۆشی شەکرە.
لەکەسێکی ئاسایی ئەگەر پشکنینی CRP ڕێژەکەی بەرزبوو بۆجارێک لەم کاتەدا بەکێشە دانانرێت. بەلام ئەگەر بەشێوەیەکی بەردەوام پشکنینی (hs-CRP) بەرزبوو تەنانەت بەبێ بوونی هیچ نیشانەیەک لەم کاتەدا دەبێتە جێگەی ترس و تێرامان، گۆڕانکاری لە شێوازی ژیانکردن زۆر گرنگە وەکو: خواردنی ڕۆژهەلاتی و وەرزشکردن بەڕێکوپێکی و بەردەوام و کەمکردنەوەی کێشی لەش و وازهێنان لە جگەرەکێشان ئەمانە هەموو کاریگەریان هەیە بۆ دابەزاندنی CRP بەرێژەیی 30 – 50 %.
ئەنجامدانی پشکنینی CRP لە حاڵەتی ناپێویست بەبێ هیچ نیشانەیەک دەبێتە هۆکاری قەلەقی ودڵە ڕاوکێ.
لێکۆلینەوە زانستییەکان. ئاماژە دەدەن پشکنینی CRP وەکو بازنەیەکی پەیوەندییە لە نێوان هەوکردنە میکرۆبییەکان و نەخۆشییە درێژخایەنەکان. پشکنینی ئەم جۆرە پرۆتینە بەبیرمان دێنێتەوە هەوکردن هۆکاری سەرەکیی نەخۆشییەکانە لەو سەردەمەی ئێستادا.
لەم سەردەمە باشترین ڕێگە بۆ چارەسەرکردنی کۆنترۆل کردنی CRP وەرزشکردن و خواردنی تەندروست وبایەخدان بەکێشی لەشە.