به‌گوژمه‌ی 352 ملیۆن دینار، له‌سه‌ر داهاتی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر، پڕۆژەیه‌كی دروستکردنی شەقام لە قەرەبووی تۆبزاوە (گەڕەکی ژیان)ی شاری هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت.
پڕۆژەکە بریتییە لە دروستکردنی شەقام بە درێژیی نزیکەی چوار کیلۆمەتر بۆ کۆڵانەکانی گەڕەکی ژیان كه سەرجەم بڕگەکانی شەقام لەخۆدەگرێت و به‌گوژمەی (352,000,000)دینار، لەسەر ڕێژه‌ی %15ی داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی زیاتر به‌و گه‌ڕه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت.

