له چوارچێوه‌ی پلانی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی بنه‌سڵاوه، پڕۆژەیه‌كی قیرتاوكردنی شه‌قام و دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەکی گوڵان له بنه‌سڵاوه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
پڕۆژه‌كه لەسەر ڕێژه‌ی 15%ی داهاتی سه‌رۆكایه‌تیی شارەوانیی بنه‌سڵاوه به‌گوژمەی (63،480،000 دینار جێبه‌جێ ده‌كرێت.
پێکهاتووه له ڕێکخستنەوەی شەقام بەڕووبەری 3200م2و قیرتاوکردنی شەقام بەڕووبەری 3200م۲ و دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی به تیرەی 60سم شیشدار بە درێژی 80م و بۆریی پلاستیکی تیرەی 40سم بە درێژی15م و چاڵی پشکنین و چاڵی وەرگرتنی ئاو.
بەتەواوبوونی ئەم پڕۆژەیه، ئاسانکاری هاتوچۆ بۆ زیاتر لە5000هاووڵاتی ده‌كات.

