نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەید عەممار حەکیم کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا وێڕای پیرۆزبایی گەرم لە سەید عەممار حەکیم، هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ خۆی و سەرجەم خوشک و برایانی نێو ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی خواست.
نێچیرڤان بارزانی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا جەختی لە گرنگیی کاری هاوبەش کردەوە و ڕایگەیاند، چاوەڕوانی هەماهەنگیی زیاترن لەپێناو بەهێزکردنی گیانی پێکەوەژیان و چەسپاندنی سەقامگیری لە سەرتاسەری عێراقدا، بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات بکات

