حەمەسەعید حەسەن
کۆترێکی
هێلانه لێ تێکدراو بووم
تۆ هاتی به هانامه‌وه
کزه‌ی ته‌نیایی گیانمی
ته‌زاندبوو
گوڕت وه‌به‌ر هێنامه‌وه
به خونچه‌یه‌کم ده‌زانیت
گوڵجاڕێ بووی
به کانیاوێکم ده‌زانیت
ڕووبارێ بووی
من ئه‌وه‌نده تۆم خۆش ده‌وێ
که ده‌تبینم
زمانم له گۆ ده‌که‌وێ
که چرپه‌یه‌کت ده‌بیستم
داوێنم له هه‌ور ده‌خشێ
ده‌ڵێی هه‌ڵۆ
باڵی خۆیم پێ ده‌به‌خشێ
که له سێبه‌ری باڵاتا
پشوو ده‌ده‌م
ئارامییه هه‌ست پێ ده‌که‌م
له ئۆخژنی
بێچووه‌په‌له‌وه‌رێ ده‌چێ
له‌ژێر باڵی
دایکیدا ئۆقره‌ی گرتبێ
*
ئۆخژن: هه‌ستکردن به خۆشی و ئارامی.

