چواس خالید – هەولێر
١٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌موو ڕۆژێك دانیشتوانی شاری هه‌ولێر زیادتر له دوو هه‌زار و پێنج سه‌د تۆن زبڵ و خاشاكیان فڕێ ده‌دا، كه ئه‌و كات به مانگانه‌یه‌كی قه‌به كۆده‌كرانه‌وه، ئێستا ڕێژه‌كه بۆ هه‌زار و نۆ سه‌د تۆن له ڕۆژێكدا كه‌مبووه‌ته‌وه، كه ڕه‌نگبێت زیادبوونی هۆشیاری خه‌ڵك هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی بێت.
به‌پێی ئاماری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر، له ساڵی ٢٠٢٥دا، بڕی شه‌ش سه‌د و هه‌شتا و چوار هه‌زار تۆن زبڵ و خاشاك له سنووری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر له ناوه‌ندی شار، كۆكراوه‌ته‌وه.
واتا له ساڵی ٢٠٢٥دا، تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خزمه‌تگوزاری و ژینگه‌پارێزیی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر، ته‌نیا له سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر، بڕی شه‌ش سه‌د و هه‌شتا و چوار هه‌زار تۆن زبڵ و خۆڵ و خاشاكیان گواستووه‌ته‌وه بۆ زبڵخانه‌ی كانی قڕژاڵه و له‌وێ ژێر خاك كراوه، كه بۆ هه‌ر ڕۆژێك ڕێژه‌كه‌ی هه‌زار و نۆ سه‌د تۆن ده‌كات.
ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی زبڵ و خاشاكی دانیشتوانی شاری هه‌ولێر له‌كاتێكدایه، به‌پێی ئاماری به‌رده‌ستی ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر، ئه‌و ڕێژه‌یه له ده ساڵی ڕابردوو و گه‌لێك زیادتر بوو، كه به‌پێی ئاماری به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی خزمه‌تگوزاری و ژینگه‌پارێزی هه‌ولێر له ساڵی ٢٠١٥دا و له ناوه‌ندی شاری هه‌ولێر، هەموو ڕۆژێك دانیشتوانی هه‌ولێر دوو هەزار و 500 تۆن زبڵ و خاشاكیان پێشكەشی ژینگەكەیان ده‌كرد.
ئاماره‌كان ده‌ریده‌خات، دوای زیادبوونی سه‌دان پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوون و ڕۆنانی شار و گوندی نوێی ناو شاری هه‌ولێر، به‌ڵام ئێستا له هه‌ر ڕۆژێكدا بڕی زبڵ و خاشاك بۆ شه‌ش سه‌د تۆن كه‌متر بووه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بڕی خۆڵ و خاشاك له‌ناو شاری هه‌ولێر، ڕه‌نگبێت په‌یوه‌ستبێت به هۆشیاری و چاوكراوه‌یی تاك و تا ڕاده‌یه‌كیش نه‌ناردنی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه و وه دره‌نگ كه‌وتنی مووچه و وه‌رنه‌گرتنی یه‌ك مووچه و دوو مووچه له ته‌واوی ساڵدا و هتد…، هۆكاری سه‌ره‌كی كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی زبڵ و خاشاك بێت له هه‌ولێری پایته‌خت، به‌ڵام ئه‌و ئاماره جێی دڵخۆشییه.
به‌وه‌ی به‌پێی ئاماره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی خزمه‌تگوزاری و ژینگه‌پارێزی هه‌ولێر، كه ژماره‌ی دانیشتوانی شاره‌كه سه‌رووی دوو ملیۆن و نیوه، ڕۆژانه هه‌ر تاكێك له دانیشتوانی شاری هه‌ولێر ٧٥٠ گرام زبڵی هه‌یه، له‌كاتێكدا ڕێكخراوی جیهانی به‌لای زۆره‌وه بۆ هه‌ر تاكێك نیوكیلۆ پاشماوه‌ی هه‌ژمار كردووه، به‌و پێیه‌ش بێت هه‌ریه‌كێكمان سه‌رووی ڕێژه‌ی ستاندارد زبڵمان هه‌یه.
چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و زبڵ و خاشاكه له ئه‌ستۆی حكوومه‌ت كه‌م نییه و پێشتر و له ساڵی ٢٠١٥دا، له ڕێگه‌ی شه‌ش كۆمپانیای كه‌رتی تایبه‌ت زبڵی به‌رده‌م ماڵه‌كان و شه‌قامه‌كان كۆده‌كرانه‌وه و له زبڵخانه‌ی كانی قڕژاڵه ژێر خاك ده‌كرا، دوو ملیار و ٤٦٥ ملیۆن دیناری عێراقی تێچووی ته‌نیا مانگێكی پاككردنه‌وه‌ی شار بوو، كه دواتر له چوارچێوه‌ی چاكسازییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به پێداچوونه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به گرێبه‌سته‌كاندا، گرێبه‌ستی نوێ كرا و تێیدا، تێچوو به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م كرایه‌وه و سنووری پاككردنه‌وه‌ش زیاد كرا، به‌پێی گرێبه‌ستی نوێ، ساڵانه حه‌وت ملیار دینار بۆ خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت گه‌ڕێندرایه‌وه.
تا دێ هه‌ولێری پایته‌خت گه‌وره و فراوانتر ده‌بێت، به‌ڵام ئاماره‌كان ده‌ریده‌خات به پێچه‌وانه‌ی فراوانبوون، ڕێژه‌ی زبڵ و پاشماوه‌كان كه‌متر بووه، به‌ڵام هێشتا ڕێژه‌كه زۆره به‌وه‌ی هه‌رچی هه‌یه به‌ناته‌ندروستی ژێر خاك ده‌كرێت، ئێستا كه به پێی ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی خزمه‌تگوزاری و ژینگه‌پارێزی هه‌ولێر، هەموو ڕۆژێك دانیشتوانی هه‌ولێر هەزار و ٩٠٠ تۆن زبڵ پێشكەشی ژینگەكەیان دەكەن، ڕۆژانه‌ش شوێنێكی به‌رفراوان زەوی لە زبڵخانەی كانی قڕژاڵە بەو زبڵە داگیر دەكرێت، زبڵخانەی كانی قڕژاڵە كه به دووری ١٧ كیلۆمه‌تر و ڕووبەری ٢٠٠ دۆنمی نیمچە هێلكەیی، له خۆرئاوای شاری هەولێر هه‌ڵكه‌وتووه، لە ساڵی 2003 وە ١٠ تا ١٥ مەتری ئاسۆیی زبڵی تێدا ژێرخاك ده‌كرێت، ژێرخاككردنی ئه‌و بڕه زۆره له‌كاتێكدایه، بەپێی ستانداردی جیهانی دەبێت ته‌نیا %20 ـی پاشماوە دابپۆشرێت و %80 ـەكەی دیكه‌ی ڕیسایكڵ بكرێتەوە، كه له زۆرێك وڵاتانی پێشكه‌وتوو ئه‌و ماددانه‌ی كه‌ڵكی دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌یان نییه، ده‌سوتێندرێن و كاره‌بای لێ به‌رهه‌م ده‌هێنن، ئه‌وه‌ش به پێچه‌وانه‌ی ئێمه، ئه‌وان له‌هه‌موو زبڵه‌كانیان ته‌نیا بڕێكی كه‌م له خۆڵه‌مێش ژێرخاك ده‌كه‌ن.

