رۆژنامەی ھەولێر

لە ڕۆمانی (بەڕێگـــــــــــــــــــاوە)کەی دڵشاد کاوانی

سه‌روه‌ر حەمەدئەمین

 

 

ڕۆمانی بەڕێگاوەی دڵشاد کاوانی ڕۆمانێکی سادیستی مازۆخیزمییە لە ساڵی ٢٠٢٠ چاپ و بڵاو بۆتەوە و چاپی دووەمی لە جل و نۆ کتێب ساڵی ٢٠٢٣ وڵاتی سوێد بڵاو بۆتەوە کە تێیدا کوشتن و چیژبینی لە خوێن و دەستدرێژی لە ترۆپکی ڕۆمانەکەدایە.
ئەم ڕۆمانە کوردییە زۆر پێشبینی گەورەی جیهانیی تێدایە، بەتایبەتی لە بارەی ئایندەی ڕۆژاوا و ڕێکخراوە ماسۆنییەکان و پێکدادانەکانی شارستانیەتی ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵات و شەڕی نێوانیان، کە هێزێکی شاراوە جیهان بەڕێوە دەبات و و باسی چەندین ڕێکخراوی ماسۆنیی وەک خاچی خوار و بازنەیی و مانگ و ئەستیرە وەک هێما بۆ خاچپەرستیی و ئیسلامیی و پێکدادانی دەزگە سیخووڕییەکان لە ناوەندی ڕۆژهەڵاتی ناوین دەکات کە لەنێوان ئۆدیبی مەزن، کە سەر بە ئایینی جووە و عەفلەق سەر ئایینی کرسیتیان ئەلیکترای زەردەشتیی و شێمرازی موسڵمان ڕوودەدەن. لە لاپەڕە (٢٦١)ی بەشی جێژی خوێن دەنووسێت: عەفلەق لە من گەنجتر بوو، بە تواناتر و كاراتر توانی زاڵبێ، بەسەر چەتەكان، بەسەر ناوچەكە بەسەر ئۆدیب و بەسەر ئەستێرەی بازنەیی، هەموو گروپەكانی تری خستە ژێر ڕكێفی خۆی، هەموویانی كۆ كردەوە و گشتمانی لە نێو خۆیدا تواندەوە، ئانو بانی نی سەركردەی ((ڕۆخی مانگ و ئەستێرە)) و ئەلیكترا ڕابەری ((خاچی خوار)) هەموویانی یەك خستەوە. شكستمان بە ئەستێرەی بازنەیی هێنا، ئێمە ڕاپەڕینمان كرد و پادشایەتیمان تێك شكاند. نمونەی ئەو شەڕەی نێوان گروپەکان لە ڕۆژئاڤای کوردستان بینمان چۆن ئەو ڕێکخراوە شاراوەیە گروپەکانی پێکدادان و شەڕی مەزهەبی و گائیفی لەو ناوەدا بەرپا کرد.
لە ڕۆمانەکەدا چوار کەس ڕابەرایەتی دوورگەکە دەکەن، ئەلیکترای زەردەشتیی و ئۆدیبی مەزن، کە سەر بەئایینی جووە و عەفلەق سەر ئایینی کرسیتیانە، شێمراز سەر بە ئایینی ئیسلامە. هەرچورایان دەکەونە داوی سیخووڕی مەزن کە ئەویش میخۆ جووە. دەشێ ئەمەش بە جێفری ئیپستین بناسرێت کە جێفری ئیپستین (Jeffrey Epstein) بازرگان و ملیاردێرێکی ئەمریکی بوو لە ٢٠ی کانووی دووەمی ١٩٥٣ لە شاری بروکلینی ئەمریکا لەدایک دەبێ؛ دەستی بە کاری دارایی کردووە لە بانکی وەبەرھێنان بێر ستێرنز، دواتر کۆمپانیای تایبەتی خۆی بە ناوی J. Epstein & Co. ئەو بە پەیوەندییە بەرفراوانەکانی لەگەڵ کۆمەڵێک کەسایەتی دیار لە بازنەی دارایی و سیاسی و کولتووریدا ناسرابوو. خاوەنی دوورگەی لە ٦ی تەمووزی ٢٠١٩، ئیپستین جارێکی دیکە بە تۆمەتی فیدراڵی بە بازرگانیکردن بە منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی لە ویلایەتی فلۆریدا و نیوویۆرک دەستگیر کرایەوە. لە ١٠ی ئابی ٢٠١٩ بە مردوویی لە ژوورەکەی خۆیدا دۆزرایەوە، لە ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەریشدا گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە مردنەکەی لە ئەنجامی خۆکوشتن بووە بە ھەڵواسین، سەرەڕای ناڕەزایەتی پارێزەرەکەی و بڵاوبوونەوەی گومانی گشتی سەبارەت بە بارودۆخی مردنەکەی، کە بووە ھۆی بڵاوبوونەوەی چەندین تیۆری پیلانگێڕی. بە ھۆی گیانلەدەستدانیەوە، لە ٢٩ی ئابی ٢٠١٩ سەرجەم تۆمەتە تاوانکارییەکانی لەسەر ھەڵوەشایەوە.
بەهەمان شێوە سیخوڕی مەزنی ڕۆمانی بەرێگاوە لە کۆتاییدا خۆی دەکوژێت و کۆمەڵێک نهێنی و نووسراو لە دوای خۆی جێدەهێڵێت. کە لە بەشی کۆتایی و لە لاپەڕە ٢٩٩ دەنووسێت: دەنگی تەقەی دەمانچەیەك لە ژوورەكەی بەرامبەرم هات، منیش بە چوختییەوە خۆم خزاندە نێو ژوورە بچووكەكە، لەوێ‌ تەرمی سیخوڕی گەورە بە دەمامك و جلی ڕەشەوە كەوت بوو، كاتێ‌ چوومە سەری بە دەمانچەی دەستی گوللەیەكی لەسەری خۆیدا بوو، ئەو خۆی كوشت. لەبن دەستیدا دۆسیەكی ئەستوور و كتێبی ڕەش پێبوو، سەرم بەرزكردەوە ماسكەكەی سەرم هەرماڵی سەیر لەوەدا بوو ئەو پیاوە میخۆی جوو بوو، دەزانن میخۆ كێ بوو؟ دواتر بۆم دەركەوت ئەو هەمان خاوەكێشی ئاڵتەیی و گەورە مافیای بەندیخانە و ناوچەی سوڕەش بوو، هەروەها باوكی مێناز و نوژداری خاوەن بیرۆكەی دامەزرێنەی هەرێمی نێرگزانە.
هەروەها لەبارەی وردەکاریی زانیارەییە دزە پێکراوەکانی ناوچەی سووڕەش و کارە قیزەوەنەکان و بۆ دەرەوەی دنیای دەروە لە هەمان لاپەڕە دەنووسێت: منیش دۆسیەكەم بە هێمنی لە بن دەستیەوە دەرهێنا و لەگەڵ كتێبە ڕەشەكە هەڵم گرت و چوومەوە لای بێزەواڵ، بەداخەوەم بۆ بێزۆی هاوڕێم سەیرم كرد نووزەی لەبەر بڕابوو، بێزۆ سیاناو هەر لەوێ‌ گیانی بەرزی سپارد، دوایین شكانی دەنگی تەقە، یاری بە چارەنووسی نهێنییەكان و گەمەی كۆدەكانی كودەتا، لە كۆشك بۆ بەرژەوەندی شێمراز كۆتایی هات، شێمراز بە سانایی توانیی دەست بەسەر كۆشكدا بگرێ، لە جەنگی نێو كۆشكدا بەسەر چەتەكانی ئەستێرەی بازنەیی زاڵ بوو. چەتەكانی كوشتن و خوێن دوایین سەربازیان لە نێو كۆشك بە كوشتن دا، عەفلەق و كوڕە كەڕولاڵەكەی كوژران.
دواتر بە هەمان چەشنی کە بە مردنی جێفری ئیپستین ئاشکاربوونی نهینییەکانی ڕۆماننووس دەڵێ: منیش دۆسیەكەم بەهێمنی لە بن دەستیەوە دەرهێنا و لەگەڵ كتێبە ڕەشەكە هەڵم گرت. واتە تەنانەت بە خۆکوشتن و یان مردنیشی نهێنییەکان و دۆسیەکان کە بە ناوی کتێبی ڕەش ناوی بردووە دەکەوێتە دەستی نارسیس و ئاشکرا دەبێت.
زۆر وردەکاری دیکە لەناو ڕۆمانەکەدا هەن کە جێگەی هەڵوێستە لەسەر کردنن و دەتوانین بڵێین ڕۆماننووس لە ئەنجامی قووڵبوونەوە و خوێندەوەی بۆ ڕەهەندە فەلسەفییەکان بەتایبەتی لەبارەی داداییزم و پووچگەرایی بەو ئاکامانە گەیشتووە کە ئایندەی جیهان پێی دەگات و ئەو حەوت ساڵ پێش ئاشکرابوونی تاوانکارییەکانی دوورگەکەی ئەمریکا پێی گەیشتووە. بۆیە لە بەشی (١٧) هێرشی سوپا بۆ هەرێمی ئەشكەوت و چیایان. . . و لە لاپەڕە ٢٦٧ ی ڕۆمانەکە وردەکارییەکان بەمجۆرە دەخاتە ڕوو: سیخوڕی مەزن سەبارەت بەو گروپە و سەرهەڵدانی وای باس كرد كە كەسێكی بە ئەزموون لە كوشتن و لەناوبردن بونیادی ناوە، ئەوانە ساڵانێك لە نێو شار و لە ناوچەویەكی دیاری كراودا، لە نێو شاری فومەن ئەوانە مافیا و دەستەیەكی ڕەشی یاخیبوو بوون. ئەوانە برا و هاوخەباتی ئێمە بوون، بەر لە خەبات و شۆڕش بەیەكەوە لە ناوچەی سوڕەش دزیمان و تاڵانیمان دەكرد و ئاژاوەمان دەنایەوە، بازرگانیمان بە مادەی هۆشبەر و بە مرۆڤەوە دەكرد، سەری خەڵكمان دەبڕی، دەستدرێژیمان دەكردە سەر ژنان و سنگمان لە پیاوان دەبڕی، ئەم تاوانە لە ڕۆژئاوڤای کوردستانیش بینی کاتێک کە چەندین تاوان لەلایەن هێزەکانی سوریا کردیان بەرامبەرشەڕڤانان،بەڵام نێوان ئێمە و ئەوان درزی تێكەوت، پێكهەڵخشاین و لە یەكمان گیر كرد، ئەندامانی یەكترمان دەكوشت.
لەم ڕۆمانە و لە بەشی چێژی خوێن دڵشاد کاوانی باسی هەرێمێكی دابرڕاو و دورگەیەکی سەربەخۆ دەکات کە شارێکی دابڕاوە بەناوی ناوچەی سووڕەش. کە واتای ناوی لە ڕەنگی سووری خوێن کوشت وکوشتاری ماسۆنییەت و تاریکایی و ڕەشی داداییزمییەوە هاتووە. کە تێدا دەسترێژیی دەکرێتە سەر ژن و منداڵ و گەرەوە و بچووک. ئەم ناوچەیە لەلای کەسێکێ جوولەکە بەناوی سیخووڕی باڵا کە ناوی بە خاوەکێش و میخۆ جوو هاتووە بە نهێنی بەڕێوە دەبرێت.
سەبارەت بە باند و دەستەکە کە لە ڕۆمانی بەڕێگاوە خواردنی گوشتی مردوو و دەست و قاچ و بازوو و خوێن فڕکردن لەوێ ڕەوایە و ئولفەتیان پێوە گرتووە. لە هەمان بەش و لە لاپەڕە (٢٨٠) لەسەر زاری ئۆدیب بەم پەڕەگرافە دەچێتە ناو وردەکاریی ڕوودەوەکان و دەنووسێت:
هەر كاتێ‌ ئاژیری لێ دەدا و چرا ڕۆنییەكان دەكوژاندەوە و دواتر پێیان دەكردنەوە، دەبوایە بچین بۆ هۆڵی مەرگ ئەو هۆڵەی جێگای مەراسیمی پەرستش بوو، لەوێ‌ كورسییەكی تەنیا داندرا بوو، لە بەرزاییەك ئۆدیب وەك شا دادەنیشت دەبوایە ئێمە و سەرجەم ئەندامانی گروپەكە لەو مەڕاسیمە بەشداربین. سەرەتا قوربانییەكیان دەهێنا لە بەردەم ئۆدیب بە ئازار دەیانكوشت، كوشتنەكان جیاواز بوون قوربانییەكانیش جۆراو جۆر بوون. هەموو ڕەگەز و تەمەنێكی تێدا بوو، ژن، منداڵ، پیر، گەنج، پەككەوتە، شێت، ئاقڵ، گەورە و بچووك، كۆك و پۆشتە و ڕووت و ڕەجاڵ. جۆری كوشتنەكەشیان بە دڵی سەرۆك بوو، هەندێك بە تەور و پاچە دەقڵیشان، هەندێكیان بە دەرزی هەموو گیانیان كون كون دەكردن. تا خوێن لە ئەعەزای لە شیانەوە فیچقەی دەكرد، بەشێكیان بە چەقۆ و سەربڕین و بە خاكەناس و بە تەور و چەقۆ و چەتاڵ، یا خود بە مقەست هەموو گیانیان لەت لەت دەكردن، یان ئەوەتا تیزاب خۆریان دەكردن هەموو گیانیان دەتلایەوە، یا ئەوەتە مسی سووركراوەیان دەكردنە گەروو، ئەو مردنانەی كە هیچ جەلاد و پیاوكوژێك بە خەیاڵشیان نایێ‌. هەندێ‌ جار بە دەكەس زیاتر دەكەوتنە گیانی كەسێك بە مووس و كەتەر تا هەموو گیانی دەبوو بە خوێن و گۆشتیان دادەماڵی، یان ئەوەتا پێنە ورگانێیان پێ دەكردن تا دەمردن.
هەروەتر لە ڕۆمانەکەدا هاتووە:
ڕاماڵینی پێست بە زیندوویی چاوان و نینۆكیان دەركێشان، دەم و لێو كەپو و گوێ‌ بڕین، ڕۆژێك پیاوێكیان هێنا زۆر گریا و پاڕایەوە، لموزی لە پێڵاوی سەرۆك دەخشاند، دەگریا شین و شەپۆڕی دەكرد، نووزایەوە: سەرۆك دەستم بە دامێنت من خاوەنی نۆ منداڵم بەزەییتان بە من یان بە منداڵەكانمدا بێتەوە. سەیرم كرد سەرۆك ئۆدیب چاوی پربوو لە فرمێسك، قورماندی: ئەوا من لە كوشتنت چاوپۆشیم كرد و شانسێكت پێ دەدەم. فەرمانی دا: مەیكوژن تەنیا خوترە تەپەی بكەن. نە من و نە قوربانییەكە نەماندەزانی خوترە تەپە چییە؟ بەڵام مێناز یەكەم كوشتن بوو سەری بخاتە لاوە بە چاوی خۆم بینیم پانتۆڵی كابرای داماویان هێنایە خوارەوە گەڵ و گونیان خستە سەر كۆتكێك و بە هەموو هورووژمیەوە كابرای جەلادی قۆڵ و باسك ئەستوور، كوتكێكی سەر ئاسنی بەرز كردەوە كێشای بە گونی كابرا، لە بری ئەو قەلەندەرە من ژانەسکم گرت، ئەو بەستەزمانە هاواری لێ هەڵسا دەیقیڕاند، وەك گا دەیبۆڕاند، چوار دەستە بردیانە دەرەوە، باوەڕ ناكەم هەلی مانەوە لە ژیانی بۆ ڕەخسابێ. من لێتان ناشارمەوە ئەو ماوەی لە نێو چەتەكانی ئەشكەوت و ئاشقانی خوێن ئەوەندەم خوێن خواردەوە ڕۆنببووم، ئەوەندەم گۆشتی قۆڵ باسكی پیاو پشت و ڕان و مەمكی ئافرەت و سەر و پێی منداڵانم خوارد وەك گورگم لێهاتبوو.
تووشی نكرۆفیلیا و نكرۆفلوجیا و سادیستی ببووم، هیچ هەستێكی مرۆڤ بوونم نەما وەك وەحشی و دڕندە بووم، سەرەتا دەمویست مرۆڤ بم هیچێك لەو كارانە نەكەم كە ئەوان دەیانكرد، بەڵام هەر لە سەرەتاوە بینیم چەند كەسێكیان گرت بە زیندوویی چاوان گەز و قەپیان لێ دەگرتن، گوایە سیخوڕن چونكە لە گنخاوی خوێن و خواردنی گۆشتی مرۆڤ سڵەمینەتەوە. من بەتەواوی وەرس و بێزار ببووم، هەموو شەوێك ئەو شتانەی دەمخوارد دەمهێنایەوە لە هەر گۆشت خواردنێك دەچووم خۆم دەڕشاندەوە و هێڵنجم دەدا.
نووسەر هەرسێ ئەفسانەی (نارسیس و ئۆدیب، ئەلیکترا)ی لە ڕۆمانەکەدا بە شێوازێک سەرنجڕاکێش مەزراندۆتەوە کە تەنانەت پەیوەندی خوێنی لەنێوان کاراکتەری (نارسیس و ئۆدیب) دروست کردووە.
لایەنێکی تری ئەو ڕۆمانە سادستیە، کە سادیزم: لە دەروونزانی دا نەخۆشیەکە کەسەکان وا لێ دەکات حەز بە ئازاردانی دەروونی ئەوانی تر بکەن، هەروەها لە نێو ڕۆمانکەدا باس لە چەند گروپێکی توندڕەو و تاوانکار دەکات، یەکێک لەو گروپانە هاوشێوەی گروپی توندڕەوی داعش ئەهاتنە بەرچاوم، کە جگە لە جیهاد و خوێنڕێژی هیچ ئامانجێکیان نەبوو، ئەو شەڕەی فەڵەستین و ئیسرائیل، ئەو شەڕە و پێکدانانەی نێوان ئاینەکان و گروپەکانی بیر خستمەوە کە لە نێو ڕۆمانەکەدا یەکێک لە گروپە توندڕەوەکان کە هەڵگری فکری مانسۆنییەت بوون لە لایەن سێ سەرکردەوە ئەوانیش( تۆماس، ئۆدیب، مێخۆی جولەک) سەرکردایەتی دەکران،گروپێکی ئیسلامی تریان لەلایەن (نارسیس، شێمراز، بێزواڵ) سەرکردایەتی دەکران و هەوڵیان ئەدا بە تونێلەکان بگەن بە کۆشکی سەرکردایەتی و نهێنییەکان، ئەم گروپانە شەڕو ئاژاوە و کوشتارێکی زۆر دەنێنەوە و خوێنی چەندین بێ تاوان لەم نێوەندە دەڕێژن لەنێویاندا منداڵ و ژن وکەسانی بەتەمەن.
ئەوەی ڕۆمانی بە ڕێگاوەی خوێندبێتەوە دەزانێت ئەم ڕۆمانە پڕە لە نهێنیی و کۆد و ڕەمزی سەرسووڕهێنەر، کە دەتوانین بڵێین تا ڕادەیەکی زۆر نووسەر پێشی ڕووداوەکان کەوتووە و ڕەنگە لە ئایندە شتی چاوەڕواننەکراوی دیکەمان پێ ئاشنا بکات تەنیا ئەوەی پێویستە دەبێت تووێژەران وردتر لەسەر دەق و ڕووداوەکانی نێو ئە ڕۆمانە بوەستن، گەر نووسەری ئەو ڕۆمانە کورد نەبوایە ئەوە لە دنیادا تەقینەوەیەکی گەورەتری بەدوای خۆیدا دەهێنا.

سەرچاوە:
دڵشاد کاوانی ڕۆمانی بەڕێگاوە چاپی ٢٠٢٠ چابخانەی جەنگەڵ تاران.
ڕۆمانی بەڕێگاوە وەک ڕۆمانی پێشبیناکار خوێندەوەیەک بۆ ڕۆمانی (بەڕێگاوە)کەی دڵشاد کاوانی. ڕۆژنامەی هەولێر. ڕێکەوتی ٣٠/١/٢٠٢٤ سه‌روه‌ر حەمەدئەمین.