شیتاڵ عەبدولعەزیز جەمیل
ئیرەیی کە لە ئەدەبیاتی کڵاسیکدا وەک “دێوی چاوسەوز” ناوی دەبرێت، دەکرێت بڵێین کۆنە نموونەیەکە سێبەرەکەی بە قەد تەمەنی شارستانیەتی مرۆڤ بە سەر دیوارەکانی مێژووەوە قورسایی دەکات. ئەم هەستە نەک تەنها دیاردەیەکی کت‌وپڕ، بەڵکو ڕووداوێکە کە ڕەگی لە قوڵایی مێژووی گەشەسەندن لە پێکهاتەی خێزان و چینە تاریکەکانی نائاگاییدا چەقیوە. بۆ تێگەیشتن لە شڵەژانەکانی ئەمرۆمان، ناچارین ئاورێک لەو ڕێگا پڕ پێچ و پەنایە بدەینەوە کە ئیرەیی لە ئەفسانە کۆنەکانەوە تا تاقیگە دەروونناسیە مۆدێرنەکانی بڕیوە.
لە بەرەبەیانی مرۆڤایەتیدا، ئیرەیی نەک خەسڵەتێکی نەرێنی ئەخڵاقی، بەڵکو ئامرازێک بوو بۆ مانەوە. بایۆڵۆژیی گەشەسەندن پێی وایە “مێشكی بەراوردکار” یارمەتیی باپیرانی ئێمەی دەدا تا پێگەی خۆیان لە پێکهاتەی دەستەڵاتی خێڵدا هەڵبسەنگێنن، و بۆ دەستڕاگەیشتن بە سەرچاوە زەرووریەکانی ژیان تێ‌بکۆشن. بەڵام لەگەڵ سەرهەڵدانی شارستانیەت و ئایینەکان ئەم غەریزەیە لە کایەی بایۆلۆژیەوە بۆ قەڵمڕۆی ئەخڵاق کۆچی کرد. لە تیۆلۆژی ئیبراهیمیدا، یەکەم لەرزە لە سەر بنەمای خێزان ئیرەیی قابیل بە هابیل بوو. ئەم هەستە تەنانەت یەخەی خواوەندەکانی ئۆلۆمپیشی دەگرت. لەم سەردەمەدا، ئیرەیی وەک “ژەهری ڕوح” و گوناهێکی گەورە ناسرا کە ئارامی گشتی دەخستە مەترسیەوە. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له ده‌قه ئه‌كادیمیه‌كانی ده‌رونناسیدا وه‌ك ئیره‌یی (Envy) لێكۆلینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت له قه‌زاوه‌تێكی ئه‌خلاقی به‌ولاوه‌تره. توێژینه‌وه‌كانی مێشك نیشان ده‌دات كه ئه‌زموونی ئیره‌یی، ڕێك ئه‌و به‌شانه‌ی (توێكلی سینگۆلیتی پێشه‌وه) (Anterior Cingulate Cortex) ده‌ورووژێنێت كه به‌رپرسیارن له لێكدانه‌وه‌ی ئازاری فیزیكی. به واتایه‌كی تر مرۆڤی حه‌سوود به ڕاستی ئازار ده‌چێژێت.
له ڕوانگه‌ی ده‌روون شیكاریه‌وه ئیره‌یی كاتێك چڕۆ ده‌كات، كه تاك له نێوان (خودی ڕاسته‌قینه) و (خودی نموونه‌یی) (Ideal Self) خۆیدا كه‌لێنێكی قوول ده‌بێنێت. له ڕاستیدا ئێمه كه‌متر ئیره‌یی به جیاوازیه زۆر و به‌رچاوه‌كان ده‌به‌ین؛ گڕی ئه‌م هه‌سته زیادتر له نێوان ئه‌و كه‌سانه‌دا هه‌ڵده‌گیرسێت كه له خۆمانه‌وه نزیكن وه‌ك: هاوكار، دۆست یان خزم.
له ڕاستیدا ئاوێنه‌یه‌ك له بهردهمماندایە كه ئاواتە چەپێندراوەکانمان تیا ڕه‌نگ ئەدهنهوه. لێره‌دا تاك له‌جیاتی هه‌وڵدان بۆ سه‌ركه‌وتن، هه‌وڵی وێرانكردنی سه‌رچاوه‌ی درهوشانهوهكه (ئه‌وی تر) ده‌دات تا له گوشاری ئه‌م ئازاره ناوه‌كیه كه‌م بكاته‌وه.
بۆ تێگه‌یشتنێكی قووڵتر له ڕه‌گه‌كانی ئه‌م ئازاره، ده‌بێت هه‌نگاو بنێینه ناو ژووری چاره‌سه‌ری زیگمۆند فرۆید، ئه‌و پێی وایه ئیره‌یی ڕه‌گی له یه‌كه‌م ئه‌زموونه ناكۆك و نائومێدكەرهكانی سه‌رده‌می منداڵی دایه. فرۆید ده‌ڵێت ژێرخان و بناغه‌ی ئیره‌یی، جۆرێكه له هه‌ستی بێبه‌شی، واتا تاك له نائاگایی خۆیدا وا وێنا ده‌كات كه له بنه‌ره‌ته‌وه شتێكی له به‌رژه‌وه‌ندی ڕكابه‌رێكی تردا له‌ده‌ستداوه. فرۆید ئه‌م دیارده‌یه‌ی له‌ژێر چه‌مكی (برینی نێرگسییانه) (Narcissistic) شیكار ده‌كرد؛ كاتێك مروڤ ده‌بینێت كه‌سێكی تر شتێكی هه‌یه كه ئه‌و نیه‌تی، ئه‌م بابه‌ته نه‌ك وه‌ك جیاوازیه‌كی ساده، بەڵکو وه‌ك كه‌م و كوری له ته‌واویه‌تی خۆیدا ده‌بینێت. له ڕاستیدا كه‌سی ئیره‌ییبه‌ر چاوی له‌وه نیه كه ئه‌وه‌ی تر هه‌یه‌تی، بەڵکو له‌وه ئازار ده‌چێژێت كه بوونی خۆی (ته‌واو نیه). له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ئیره‌یی شێوازێكه له تووره‌یی جێگۆركێ پێكراو؛ هه‌ولێكی بێهووده‌یه بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی ئه‌و شكۆ و عیزه‌ته برینداره، له ڕێگه‌ی ئاوات خواستن بۆ له‌ناو چوونی نیعمه‌تی ئه‌واتی تر، تاوه‌كو كه‌مێك له قورسایی هه‌ستی خۆ كه‌م بینینی ناوه‌كی لەلا كه‌م بێته‌وه.
ئه‌گه‌ر له ڕابردوودا بازنه‌ی بهڕاوردكاریهكانی مروڤ ته‌نیا له گه‌ره‌ك یان خێل دا قه‌تیس بوو، ئه‌مرۆ میدیا كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئێمه‌یان ڕووبه‌ڕووی ڤیترینه جیهانیه‌كان كردۆته‌وه. له‌سه‌رده‌می مۆدێرندا ئیره‌یی له شێوازه كلاسیكیه‌كه‌ی خۆیه‌وه (ئیرەیی به داراییه‌كان) بۆ شێوازێكی دابڕاوتر و واتاییتر (ئیرەییە بە ستایلی ژیان و وێنه‌ی به‌خته‌وه‌ری) گۆراوە.
ئه‌م بهڕاوردكاریه سهرهوژووڕیه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ وێنه بێخهوشهكانی ئه‌وانی تر، دهۆلی ئه‌و بێبه‌شیه ناوه‌كیه لێده‌دات و بۆته هۆی داخورانی بڕوابه‌خۆبوون و درووست بوونی دڵه‌ڕاوكێ و ئیره‌یی له هه‌ستێكی كاتیه‌وه بۆ دڵه‌ڕاوكێی وجوودی، كه تێیدا سه‌ركه‌وتنی ئه‌وه‌ی تر به واتای شكستی خۆی لێكده‌داته‌وه.
كه‌واته له ده‌رئه‌نجام دا ده‌توانین بڵێین ئیره‌یی، سه‌ره‌رای ڕوخساره ترسناكه‌كه‌ی، په‌یامێكی گرنگی پێیه: ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌م هه‌سته ڕێك نیشانمان ده‌دات كه چ شتێك بۆمان گرنگ و به‌هاداره. ڕێكاری مۆدێرن له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌م میراته كۆنه‌دا، نه‌ك سه‌ركۆت كردن، بەڵکو “میهره‌بانی له‌گه‌ل خود” و گۆرینی وزه‌ی تێكده‌رانه‌یه بۆ پاڵنه‌ری ئه‌رێنی. كۆمه‌ڵگایه‌ك كه ته‌نیا جه‌خت له‌سه‌ر كێبركێی سڕینه‌وه‌ی یه‌كتر ده‌كاته‌وه، هه‌میشه زه‌مینه‌یه‌كی گه‌نجاو ده‌بێت بۆ گه‌شه‌ی ئه‌م ئازاره درێژ خایه‌نه. ئه‌ركی مرۆڤی ئه‌مرۆ، تێپه‌رینه له ڕوانینی میكانیكی بۆ سه‌ركه‌وتن و گه‌یشتنه به ئاستی “تهفهروود” (Individuation)، ئه‌و شوێنه‌ی كه هه‌ر كه‌سێك نه له به‌ڕاورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تردا، بەڵکو له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ توانا ناوەكیه‌كانی خۆیدا هه‌ڵبسه‌نگیندرێت. ته‌نیا به قه‌بوول كردنی ئه‌م ڕه‌گه مێژوویانه و تێگه‌یشتن له میكانیزمه ده‌روونیه‌كانه كه ده‌كرێت ئاوێنه ژهنگاویهكهی ئیره‌یی پاك بكرێته‌وه و بكرێته چراخانێك بۆ خۆناسین.

