نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی هەیبەت ئەلحەبووسی کرد و رایگەیاند، هەڵبژاردنیان بۆ ئەم پۆستە باڵایە
بەرپرسیاريه‌تییەکی نیشتمانیى گەورە دەخاتە ئەستۆيان لە قۆناغێکی هەستیاری مێژووی وڵات‌دا.
دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
به بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنييه‌وه به سه‌رۆكى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە خولی شه‌شه‌ميدا، گەرمترین پیرۆزبایی پێشكه‌ش به هەیبەت ئه‌لحەلبووسی ده‌كه‌م.
هەڵبژاردنى به‌ڕێزيان بۆ ئەم پۆستە باڵایە و متمانەی ئەندامانی ئەنجومەنى نوێنه‌ران بە به‌ڕێزيان، بەرپرسیاريه‌تییەکی نیشتمانیى گەورە دەخاتە ئەستۆيان لە قۆناغێکی هەستیاری مێژووی وڵات‌دا.
ئومێدەوارین هەڵبژاردنى به‌ڕێزيان ببێتە مایەی پتەوکردنی کاری پەرلەمانیی بنیاتنەر و پاراستنى ده‌ستوور و چەسپاندنی گیانی پێكه‌وه‌يى و گفتوگۆ و لێکگەیشتن لەنێوان هه‌موو لایەن و پێكهاته عێراقييه‌كاندا؛ بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی باڵای وڵات بکات و سەقامگیری و تەبایيی نێوان هه‌مووان بەهێزتر بکات.
هیوای سەرکەوتن بۆ بەڕێزيان هەروەها بۆ سەرجەم ئەندامانی بەڕێزی ئەنجومەنى نوێنه‌رانى عێراقى فيدراڵ لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانيان و به‌رده‌واميى خزمه‌تكردن به گه‌ل و وڵات دەخوازین.
لەگەڵ ڕێز و پێزانینمدا.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان

