رۆژی، پێنجشەممە، ٤ـی ١٢ـی ٢٠٢٥، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە یاوەری هەڤاڵ تەحسین دۆلەمەری، ئەندامی بەش و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی بەش، لە شاری بەغدا، ڕۆژنامەی التاخی بەسەرکردەوە و لەلایەن سەرنووسەر و کارمەندانی ڕۆژنامەکە پێشوازی لێکرا.
لە دیدارەکەدا، ڕەوشی ڕاگەیاندن بە گشتی و بواری ڕۆژنامەوانی بە تایبەتی لە پارێزگای بەغدا تاوتوێکران، هەروەها هەنگاو و پێشڤەچوونی زیاتر لە کایەی ڕۆژنامەوانیدا گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

