رۆژنامەی ھەولێر

بە گوژمەی ( 3 ملیار و 550 ملیۆن دینار ) دەستکرا بە سەرلەنوێ نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنی شەقامی 100 مەتری

بە گوژمەی ( 3 ملیار و 550 ملیۆن دینار ) لە سەر بودجەی ئاسایی وەزارەتی شارەوانی ئەمڕۆ دەست بە قیڕتاوکردنی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و سەرلەنوێ قیرتاوکردنی شەقامی 100 مەتری لە چوار ڕێیانی مخموور تاکو چوار ڕێیانی موسڵ بەدرێژی 8 كیلۆمەتر بەهەردوو دیوی شەقامەكە وەك قۆناغی یەكەم دەستی پێکرد و لەو نزیکانە بە کۆتادێت.