مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامی سەرەخۆشی ئاراستەی د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق دەكات بەهۆی كۆچی دوایی براكەیەوە.
دەقی پەیامە سەرخۆشییەكەی سەرۆكی حكوومەت بۆ سەرۆك كۆماری عێراق:-
بەڕێز د. لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق؛
بۆ کۆچی دوایی (شەماڵ ڕەشید)ی براتان، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

