رۆژنامەی ھەولێر

مەسرور بارزانی پشتیوانیی خۆی بۆ یانه‌ی هه‌ولێر دەربڕی

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، جارێكی تر پشتیوانی و پشتگیریی خۆی بۆ یانەی هەولێر دووپات كردەوە، كە ئەمساڵ بە شێوەیەكی بەهێز لە خولی ئەستێرەكانی عێراق دەركەوتووە.

پەیجی فەرمیی یانەی هەولێر بڵاوی كردەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، له ‌دیداری مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، سەفین یاسین، سەرۆكی یانەی هەولێر سوپاسی ماندووبوون و هه‌وڵی سەرۆكی حكوومەتی كرد بۆ ئه‌و خزمه‌ت و ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتنه‌ی كه‌ ‌كوردستان به‌ گشتی و هه‌ولێر به‌تایبه‌تی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ له‌ماوه‌ی كابینه‌ی نۆیەمی حكوومەت.
مەسرور بارزانی، بە سەفین یاسین، سەرۆكی یانەی هەولێری ڕاگەیاند: وێڕای پشتیوانیی خۆی بۆ یانه‌كه‌، دڵخۆشیی خۆی ده‌ربڕی به‌ ئه‌نجامه‌كانی یانه‌ی هەولێر،‌ ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق و هیوای به‌رده‌وامی بۆ خواستن.