چواس خالید – هەولێر
بۆ جێبه‌جێكردنی چوار پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، حكوومه‌تی هه‌رێی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا بۆ خه‌رجكردنی بڕی زیادتر له دوو سه‌د و حه‌فتا و پێنج ملیۆن دیناری عێراقی، بۆ ڕۆنان و بنیاتنانی سێ پارك و سیسته‌مێكی ئاودێری له سۆران.
١ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٥، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر ڕێژه‌ی ١٥%ی داهاتی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی چوار گوژمه‌ی پێویست، به بڕی دوو سه‌د و حه‌فتا و پێنج ملیۆن و سێ سه‌د و سی هه‌زار و دوو سه‌د و په‌نجا دیناری عێراقی، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ڕۆنان و بنیاتنانی سێ پارك و سیسته‌مێكی ئاودێری له شاری سۆران.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، بڕی حه‌فتا و پێنج ملیۆن و پێنج سه‌د و هه‌شتا و شه‌ش هه‌زار و حه‌وت سه‌د و په‌نجا دیناری عێراقی بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری دروستكردنی پاركێك له گه‌ڕه‌كی كۆڕه‌ك له سۆران.
هاوكات گوژمه‌ی هه‌شتا و دوو ملیۆن و حەوتسه‌د و په‌نجا و هه‌شت هه‌زار و پپێنجسه‌د دیناری عێراقی بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری دروستكردنی پاركێك له گه‌ڕه‌كی سه‌روچاوه له شاری سۆران.
هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، گوژمه‌ی حه‌فتا و شه‌ش ملیۆن و حه‌وت سه‌د و هەژده هه‌زار دیناری عێراقی بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ڕۆنان و دروستكردنی پاركێكی نوێ له گه‌ڕه‌كی قه‌ندیل له شاری سۆران ته‌رخانكراوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش بڕی چل ملیۆن و دوو سه‌د و شه‌ست و حه‌وت هه‌زار دیناری عێراقی، بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری دانانی سیسته‌می ئاودێری بۆ چه‌ند شوێنێكی سه‌نته‌ری شاری سۆران ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ردراوه.
دوای ڕه‌زامه‌ندی نیشاندان بۆ خه‌رجكردنی بڕی پێویستی بۆ ئه‌و چوار پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه له شاری سۆران، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا پڕۆژه‌كان ده‌چنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و به شێوازی سه‌رده‌میانه و كوالێتی به‌رزه‌وه ده‌خرێنه خزمه‌ت هاووڵاتیانی شاره‌كه‌وه.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری به ته‌واوی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ جیاوازی و جیا له‌و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییانه‌ی له ناو شاری سۆران جێبه‌جێكراون، به‌پێی ئاماری به‌رده‌ست ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر، له‌ساڵی ٢٠٢٤دا، ته‌نیا له سنووری به‌ڕێوه‌برایه‌تی گشتی شاره‌وانییه‌كانی سۆران، واتا ده‌وروبه‌ری سه‌نته‌ری شاری سۆران، هه‌شتا و شه‌ش پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری جێبه‌جێكراوه.
گوژمه‌ی ئه‌و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییانه‌ی پار و ته‌نیا له ده‌وروبه‌ری شاری سۆران جێبه‌جێكراون، په‌نجا و دوو ملیار و شه‌ش سه‌د و سێزده ملیۆن دیناری عێراقی بووه، كه له‌سه‌ر داهات و بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و به‌ڕه‌وه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانییه‌كانی سۆران دابینكراوه.
جێبه‌جێكردنی ئه‌و ژماره‌یه‌ی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌كاتێكدایه، له ساڵی ٢٠١٤ه‌وه حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ، به نایاسایی و نا ده‌ستووری بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی نه‌ناردووه.

