خوسرەو جاف
كاتێك گه‌نج و قۆز و قیتی ناو به‌زمه‌كان بووم، ته‌واوی سه‌ما ڕۆژئاواییه‌كانم ده‌زانی، ئه‌و كاتانه هاتوچۆكه‌ری ناو كۆڕی به‌زمه‌كان بووم. ده‌مه‌وێ بڵێم: سه‌ما له پێش ئه‌وه‌ی جووڵانه‌وه‌ی ده‌ست و پا و سه‌ر و پرچ و له‌ش و ئه‌ندام بێـت، هه‌ستێكه سه‌رچاوه‌كه‌ی كانیاوی حه‌ز و تك تك دڵۆپی ئاره‌زوو نوستووه‌كانه، له یه‌ك كاتدا له‌ش و په‌لو و پۆ و هۆش و عه‌قڵ پێكه‌وه یه‌ك ده‌گرن و جووڵانه‌وه‌یه‌كی ڕیتمدار پێكدێنن و به گوێره‌ی مۆزیك و ئاهه‌نگه‌كه خۆله‌خشاندن به‌رده‌وامه.
سه‌ماكان زۆربه‌یان له‌نێوان دوو كه‌س دان و هۆكاری سه‌ماكانیش زۆرن. له‌ناو گه‌لانی جۆراوجۆردا سه‌ماكان: سه‌مای ئایینی، كولتووری، ژینگه‌یی، فه‌رهه‌نگی، جگه له سه‌ما داهێنراوه‌كان، كه ئه‌وڕۆكه بۆخۆیان به‌ربڵاون له‌ناو میلله‌تانی تێكڕای سه‌ر زه‌میندا، له بۆنه‌كاندا ئه‌نجام ده‌درێن.
به وردی له نه‌ورۆزی ئه‌م ساڵ وردبوومه‌وه و وه‌ك بینه‌رێك نه‌ك كوردێك، له جۆش و خرۆشێكی وا سه‌رتاسه‌ری هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانی گه‌وره و ترس و تۆقیانی هه‌ڕه‌شه و جه‌به‌ڕووتی ده‌سته‌ڵاته پۆستاڵییه‌كانی به‌لاوه ناو و بانگه‌وازی یه‌ك ده‌م و یه‌ك ڕیتم.
میلله‌تێك زۆرتر له سی میلۆن كورد له یه‌ك چركه‌یدا پایان له زه‌وی كوتابێت، بێده‌نگ پێكه‌وه دوور له هه‌ڕه‌شه و ترس و نانبڕین، دوور له ده‌مارگرژیی ئایینی، كۆمه‌ڵایه‌تی، یان هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی ده‌سته‌ڵاتی په‌نجه‌مۆری ڕیفراندۆمێكی نه‌ته‌وایه‌تی، له دونیای ئه‌مڕۆدا تۆماركراو جه‌به‌ڕووتی نه‌ورۆز هه‌ڵپه‌ڕین بانگه‌وازێكی ئه‌ساڵه‌ت و یه‌ك زمانی، یه‌ك ڕه‌گه‌زی، بۆ دونیای ئه‌مڕۆی سه‌لماند گه‌لێكی گه‌وره‌ی دابه‌شكراو، له‌هه‌ر هه‌ر فرسه‌تێكدا بۆ هه‌ڵكه‌وێت دوور له كوشتن و داپڵۆساندن توانیویه په‌نجه‌مۆری ” ئه‌وه‌سا منم، دیسان گوڵی ئاگرین ده‌چنم” تۆمار ده‌كات. له كوێڕا دیوته ده‌سته‌ڵاتێكی زلهێزی خاوه‌ن مووشه‌كی دوور ئه‌ندازی جیهان، خاوه‌نی هه‌زاران تانك و ته‌یاره و تۆقیان ده‌ستگری ڕیزی هه‌ڵپه‌ڕین بێت؟
هه‌ڵپه‌ڕینی نازدارانی كورد، لاوانی بازوو ئه‌ستوور، چ له نزیك یا له دوور، دڵ و ده‌روون و بیروبۆچوونی ناحه‌زانی هێنایه له‌رزین.
كوڕه وه‌ره بمكوژه، هێنده زه‌بوون بیت له هه‌ڵپه‌ڕكێ تۆقیاو بیت، ده‌بێ چ بنه‌مایه‌ك و مه‌رجه‌كانی ژیانی تیادا بێت؟ به چ زمانێك له‌گه‌ڵیا بدوم، با وه‌ك ته‌واوی زمانه‌كانی میلله‌تانی جیهان ده‌زانم، ته‌نها زمانه‌كانی میلله‌تانی جیهانی دۆزه‌خ نه‌بێت. په‌روه‌ردگار كارێكی وای ڕه‌خساندووه، زۆر ناكێشێ ڕێ سپاری هه‌مان جێگه‌ی كردنه‌وه كه له فرسته‌دا لێی وه‌ده‌ر هاتوون.
به‌نده لێره‌دا، په‌نا ده‌بمه به‌ر میلله‌تانی ئازادیخوازی دونیا و ده‌پرسم له كام قۆناغی به‌شه‌ریه‌تدا هه‌ڵپه‌ڕكێ قه‌ده‌غه و یاساغ بووه؟ باشه به كام زمان له‌گه‌ڵتا بووم په‌نا ده‌به‌مه به‌ر شاخ ده‌مكوژی، له ناو شارا هه‌ڵده‌په‌ڕم ده‌مگری، به‌لای ئێوه دۆزه‌خیه‌وه ئۆكسجین هه‌ڵمژین بۆ ئێمه‌ی كورد ئه‌ویش یاساغه و قه‌ده‌غه‌یه، مه‌گه‌ر له یه‌ك چركه‌دا پێنج هه‌زار كوردتان ژه‌هرچێژ نه‌كرد؟ مه‌گه‌ر كورد كوشتنتان به‌لاوه له‌زه‌تێكی گه‌وره نه‌بووه و په‌یوه‌سته دڵ و ده‌روونتان به‌م له‌زه‌ته خوێناوییه به ئارام نه‌كردووه‌ته‌وه؟
دڵنیابن ئه‌و ڕۆژانه به‌سه‌ر چووه، منی به‌نده‌ی خودا چه‌كم به‌لاوه ناوه، ئه‌وه‌سا له ناو شاخا، له دونیای پڕ له ژان وداخا، هه‌ڵده‌په‌ڕم، له ده‌را، له ده‌شتدا، له شارا له دیارا، هه‌ڵده‌په‌ڕم، هه‌ر بابه‌تێك زۆرتر ده‌تترسێنێ ده‌یزانم. ئه‌وڕۆكه ئه‌و ده‌ریا خوێنه‌ی تیابوومه ئه‌و بزنه ڕێیانه‌ی پیاچوومه، به‌لامه‌وه ناوه، بۆ له هه‌ڵپه‌ڕكێ ده‌ترسێی؟
چییه؟ مینه، ئاڕپێچییه، یان بۆمبا و بارووده؟
له‌وه دڵنیابه دونیایه‌ك جۆری هه‌ڵپه‌ڕكێمان هه‌یه، بۆ له‌مه‌ولا ئه‌وانه به‌كار ده‌به‌ین، وه‌ك: پاپلكان، سێ پایی، مه‌لانێ، چه‌پی، هه‌ری باسه، شێخانی و سه‌دان جۆری تر.
تۆی گه‌مژه و تۆقیاو له مه‌رجه باوه‌كانی ژیان ترسا‌و، ئه‌وه جوان بزانه به‌م هه‌موو مه‌حروومیه‌ته‌وه كه هه‌مانه گه‌لێك له ئێوه‌ی دڕنده زووتر ده‌گه‌ینه قۆناغی ڕاسته‌قینه‌ی ژیان. ئێمه‌ی كورد توانیمان و سه‌لماندمان بۆ جیهانی تێگه‌یشتوو و پێگه‌یشتوو، كه چه‌نده باوه‌شمان بۆ ئاسایش و ژیان و پێكه‌وه‌ژیان گه‌رمه. ئێمه و نه‌ورۆزه گڕداره‌كه‌مان به چه‌ندان ئاوازی جۆراوجۆر له یه‌ك ئان‌و ساتدا ده‌كوتین، به جووڵانه‌وه‌یه‌كی ڕیتمدار، خۆ له‌خشانێكی نازدار، پڕ به ده‌م هاوار” لێمان گه‌ڕێ، ده‌مانه‌وێ بژین”.
چ بمانه‌وێ، یان نا له دونیای دیموكراسیدا سه‌ر زه‌ویی من، خاك و وڵاتی من جیگه‌ی ژیانه نه‌ك مه‌رگ و كوشتن، جێگه‌ی هه‌ڵپه‌ڕینه، نه‌ك تۆقیان و زیندان و گرتن. ئێمه بۆ دونیای ئازاد سه‌لماندمان به زمانێك دواین په‌نجه‌ی كرد به زمانی دونیای ئازاد، به ڕیفراندۆمی هه‌ڵپه‌ڕكێ سه‌لماندمان، گه‌لێكین شایسته‌ی ژیان، چۆن له شه‌ڕ و غه‌زه‌بدا خۆڕاگرین سه‌د به‌رانبه‌ر مه‌رجی ژیانمان تیادایه و ده‌ستبه‌رداری زینده‌گی چێژ و هه‌نگاوی سه‌رده‌مانه نابین.
لێمان گه‌ڕێن با پێكه‌وه بژین، دوور له ده‌مارگرژیی گه‌وجانه و ئه‌حمه‌قانه، خۆ ئه‌وه تاوان نییه، تۆ تۆیت و منیش منم. بۆچی خۆ تاوان نییه من و تۆ دوو زمان و دوو كولتوور و دوو مێژوو له یه‌ك جیاواز بین، بۆ له‌سه‌ر ئه‌م هه‌قیقه‌ته ده‌مكوژی؟
بنواڕه! ژینگه‌ی هه‌زاران ساڵمان، خۆ تۆ و من هه‌موو شتمان جیاوازه، خاك و خۆڵ و شاخ و داخ و ژین و كولتوور و دار و دره‌خت و ئاو و هه‌واو و هه‌تاوه‌كوو جۆری ئاژه‌ڵه‌كانیش. تا به ئه‌مڕۆ هه‌رچیت بردووه، بڕۆ به سه‌لامه‌ت، هه‌رچیت ده‌رهه‌قم كردووه، بڕۆ به سه‌لامه‌ت.
چه‌نده شانازی به ڕابردووته‌وه ده‌كه‌یت من ده ئه‌وه‌نده، چه‌نده خۆت به هه‌قدار ده‌زانی، من هه‌زار ئه‌وه‌نده، ئیتر تاكه‌ی ده‌ست له یه‌خه‌م به‌رناده‌ی؟
ئێوه ده‌بێ ژیرانه بسه‌لمێنن ئێمه‌ی كورد له سه‌ره‌تای به‌شه‌ریه‌ته‌وه، له زنجیره شاخی زاگرۆسه‌وه دوورنه‌كه‌وتووینه‌ته‌وه، له وێدا خولقاوین، له‌وێدا ژیاون، ئێوه برایانی عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م و تورك، وه‌ره با ڕابردوو خوێناوییه‌كه له بیر بكه‌ین، با سه‌رده‌مانه بیر بكه‌ینه‌وه و ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی له مێژدا كراون، ئه‌و گوفتارانه‌ی ده‌بیسرا و ده‌وترا، با له‌وانه گه‌ڕێین تۆماری ویژدان پێكه‌وه تۆمار بكه‌ین، مه‌رجه‌كانی ژیانی سه‌رده‌مانه بكه‌ینه دیارده‌ی ژیان و زینده‌گی، ئایینده‌مان هه‌ر نه‌بێت با ماوه‌ی ده ساڵ ته‌رخان بكه‌ینبۆ ژیان و دوور له چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی.
زۆرمان له‌و بابه‌ت دیوه هیچمان به هیچ نه‌كرد و هه‌ر وه‌ك خۆمان ماینه‌وه و كاتی كه‌یل و كێشانه‌ی گه‌رمی باوه‌شه‌كانه، كاتی لاواندنه‌وه‌ی ئه‌خلاق و ویژدانه، دڵنیابن خودی میلله‌ته‌كانتان، ژیان و تێفكرینی ئێستاتان به لایانه‌وه نه‌شیاوه، نا په‌سنده، دوایی فریای نه‌ك ئێمه‌ی كورد، فریای پینه و په‌ڕۆی ناو وڵاتی خۆتانیش پێ ناكرێت. كه‌واته فریاكه‌ون با هه‌ر هه‌موومان هه‌لی ژیان هه‌ڵبژێرین، له مێژدا ده‌ریایه‌ك خوێن تاقی كراوه‌ته‌وه.