بەبۆنەی (26) ساڵەى دامەزراندنی کوردستان TV کۆنسێرتێکی هونەری پێشکەشکرا

 

ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە 2025.1.22، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بڵند ئیسماعیل، بەرپرسى لقى2 و د.عەلى ڕەشید، سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگا و ماکسیم ڕۆبین، کونسڵى گشتیى ڕوسیا لە هەولێر و فەرهەنگ غەفوور، بەڕیوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەر و کەنعان خەیلانى، سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە ئەنجومەنى پارێزگا و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانى حزبى و حکومى و هونەرمەندان و هونەر دۆستان، لە هۆڵى پێشەواى هەولێرى پایتەخت، بە بۆنەی (26) ساڵەى دامەزراندنی کوردستان TV، ئۆرکستراى کوردستان TV کۆنسێرتێکى موزیکى جیهانى و کوردى پێشکەش کرد.

پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەرى ئۆرکستراى کوردستان TV و هونەرمەندانی بەشداربوو، کارە هونەرییەکانی لە خزمەتکردنی هونەر و کەلتووری کوردی بەرزنرخاندن و ئومێدی بەردەوامی و پێشکەوتنی زیاتری بۆ خواستن.