لە چوارچێوەى هەوڵەکانى زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و پەرەپێدانى زیاتر بە پارک و باخچەکانی سەنتەرى شاری هەولێر، لەلایەن تیمەکانى ئەندازەی پاڕکەکان دەستکرا بە چاندنی نەمام و بڕین و تەقلیم کردنی دارو درەختەکان و ڕێکخستنەوە و خاوێنکردنەوەی تەواوی پارکی هەوار، کە یەکێکە لە پارکەکانی ڕێگای قەزایی بنەسڵاوە و پانتایەکی فراوان و سیمایەکی جوانی باخچە و سەوزایی تێدا فەراهەم کراوە، کە بۆتە جێگای خۆشحاڵی هاوڵاتیان و دانیشتوانی ناوچەکە بەگشتیى.