كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
ئه‌مڕۆ چوارشەممە، به‌بۆنه‌ی 26 ساڵه‌ی دامه‌زاندنی كوردستان تیڤی، كۆنسێرتی ئۆركێسترای (كوردستان تیڤی) بەڕێوە دەچێت.
هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د به‌رپرسی به‌رنامه‌كانی كوردستان تیڤی له لێداوانێكی تایبه‌ت به رۆژنامه‌ی هه‌ولێر راگه‌یاند” له كۆنسێرته‌كه‌دا چه‌ندین نمایشی موزیكی كوردی و جیهانی پێشكه‌ش ده‌كرێت.”
هه‌روه‌ها هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د له درێژه‌ی لێداوانه‌كه‌یدا وتی: “هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌رزراندنی ئۆركێسترای (كوردستان تیڤی)، تاوه‌كو ئێستا چه‌ندین نمایشی له موزیكی جیهانی و كوردی له زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان وه‌كو هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و سۆران نمایش كردوه به‌رده‌وامیش ده‌بین له نمایشه‌كانمان.”
شایانی باسه كۆنسێرته‌كه به‌سه‌رپه‌رشتی ماسیترۆ سه‌ید ئه‌حمه‌د رواندزی سۆڵیست زانا ئەنوه‌ر ده‌بێت له هۆڵی پێشەوا كاتژمێری 4ی ئێواره به‌رێوه ده‌چێت هاتن بۆ هه‌مووانه.