ڕانەگرتنی میز لە ئافرەتان

ئەژین عەبدوڵڵا – هەولێر

 

ڕانەگرتنی میز نەخۆشییەکە بە تایبەتی لە نێو خانمانی بەساڵاچوودا باوە و دەکرێت نیشانەی هەندێک نەخۆشی دیکە بێت بۆیە پێویستە هەر کە نیشانەکانی دەرکەوت سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت، بەتایبەتی کە چارەسەرەکان بەردەستن و نەخۆشەکە سوود لە چارەسەرییەكان دەبینێت و خۆی دەپارێزێت لە ڕانەگرتنی میز .

ڕانەگرتنی میز بریتییە لە دزەکردنی خۆنەویستانەی میز، کە ڕەنگە هەستی پێبکەین یان نا، ئەم دزەکردنە بەزۆری لە دۆخێکی دیاریکراودا ڕوودەدات، وەک کاتێک فشار لەسەر میزڵدان هەبێت و نەخۆشەکە توانای ڕاگرتنی میزەکەی نەبێت. هەروەها دزەکردن دەتوانێت لە کاتی هەوڵدان ڕووبدات، وەک کۆکە، بەرزکردنەوەی شتە قورسەکان، پێکەنین، هاوارکردن، یان بازدان لەکاتی وەرزشکردندا، ئەمەش دەبێتە هۆی دزەکردنی میز بەبێ ئیرادە. دزەکردن دەتوانێت بە تەنیا ڕوو بدات یان لەگەڵ نیشانەکانی وەک زۆر میزکردن لە شەودا، کێشەی میزکردن، یان هەستکردن بە سووتانی میزکردن لە هەندێک حاڵەتدا دەتوانێت بەردەوام بێت.
هۆکارەکان
لە ئافرەتان ئەگەری هەیە میزنەکردن بە هۆی بەکتریایەکەوە لە میزدا ڕوو بدات، ئەمەش پەیوەندی بە نەخۆشییەکی باوی خانمانەوە هەیە، هەروەها دەکرێت دوای منداڵبوون ڕوو بدات چونکە ماسولکەکانی ژێر حەوز لە کاتی منداڵبووندا ئارام دەبنەوە ئەگەر ئافرەتەکە دوای منداڵبوون وەرزشی بەهێزکردنی ماسولکەکانی نەکات. دوو ماسولکەی گرنگ: ئەو ماسولکەیەی کە بەرپرسە لە کۆنترۆڵکردنی میز و ئەو ماسولکەیەی کە بەرپرسە لە پیساییکردن ئەگەر شلبوونەوەی ئەم دوو ماسولکەیە چارەسەر نەکرێت. هۆکارە باوەکان بریتین لە قەبزی و گرژبوونی میزەڵدان و میزەڵدانێک کە میز هەڵدەگرێت (میزەڵدان کیسەیەکە میز هەڵدەگرێت بە دوو ماسولکە دادەخرێت بۆ ئەوەی میزڵدان بگرێت. ئەم سیستەمە لە لایەن دەمارەکانەوە کۆنترۆڵ دەکرێت کە لە مێشک دەردەچن و بە بڕبڕەی پشتدا تێدەپەڕن و دواتر دەگەنە حەوز. ئەم بۆرییە هەندێک جار بە شێوەیەکی نائاسایی کاردەکات، بۆیە لەبری ئەوەی بۆ هەڵگرتنی میز گونجاو بێت، توانای هەڵگرتنی میز ی نابێت).
میزەڵدان بە چەند هۆکارێک کاریگەری لەسەر دروست دەبێت، وەک وەستانی سوڕی مانگانە لە ئافرەتان یان نەخۆشییەک کە دەبێتە هۆی گرژبوونی دەمارەکان، کە دەبێتە هۆی ئەم نیشانانە. هۆکارەکانی تریش بریتین لە بەردی میزەڵدان و گرێی میزڵدان، کە لە ئافرەتاندا بە بەراورد لەگەڵ پیاوان دەگمەنە. وە نەخۆشیەکانی بڕبڕەی پشت کە دەبنە هۆی تێکچوونی میزکردن وەکو نەگرتنی میز یان ڕاگرتنی میز.
نیشانەکان
نیشانەکانی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازن، بۆیە گرنگە سەردانی پزیشک بکەیت بۆ پشتڕاستکردنەوەی دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە لەوانەیە نەخۆشەکە تەنها لەکاتی ماندووبووندا تووشی نەبوونی میزکردن بێت، یان نەگرتنی میزکردن کە لەگەڵ کێشەکانی تری میزکردندا ڕوودەدات وەک سووتانەوە و بەزەحمەت میزکردن. دەستنیشانکردن یارمەتی دیاریکردنی هۆکارەکانی نەگرتنی میز دەدات بۆ ئەوەی چارەسەری گونجاو دیاری بکرێت.
چارەسەر
چارەسەرکردن بەپێی دەستنیشانکردنەکە دەگۆڕێت گرنگە سەرەتا چارەسەری هۆکارەکانی ڕانەگرتنی میز بکرێت، دەرمانەکان بۆ چارەسەرکردنی بەکتریا و بەردەکان دەدرێن و ئەگەر کێشەی دەماریش دۆزرایەوە ئەوا چارەسەریش دەکرێت. بڕیاری چارەسەری فیزیایی ڕێکارێکی خۆپارێزی بێت لە دوای هەموو لەدایکبوونێک، ئافرەت دەبێت چارەسەری شلبوونەوەی ماسولکەکانی حەوز بکات.هەندێک جار ڕەنگە پزیشك پەنا بۆ نەشتەرگەری ببات وەک چارەسەرێک بۆ ڕزگاربوون لە میز ڕانەگرتن و، چەند جۆرێک لە نەشتەرگەری هەیە کە یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوون لەم کێشەیە، بەڵام بڕیاری نەشتەرگەری دوای لێکۆڵینەوە لە بارودۆخی نەخۆشەکە و باری تەندروستی پێشوەختە دەدرێت.
لە کۆتاییدا گرنگە جەخت لەسەر گرنگی دەستنیشانکردن بکرێتەوە و سەردانی پزیشکی ئافرەتان یان میزەڵدان بکرێت بۆ زانین و دەستنیشانکردن و چارەسەری گونجاو.