کێشەی سەرجێیی لە پیاواندا

 

ماكوان عێزەت – هه‌ولێر

سەرجێیی خواستێکی مرۆڤە و، پاڵنەرێکی هەرە گەورەی ژیان؛ سەەڕای بەدیهێنانی مەبەستی وەچەخستنەوە، سەرجێیی، چێژیشی تێدایە بۆ هەردوو ڕەگەز.

هۆکاری دەروونی
سەرجێیی لە بنەڕەتدا ئاڵۆش (شەهوەت) و ئارەزووە، هەربۆیە قووڵ کار دەکاتە سەر هەست و سۆز؛ هەندێ هۆکاری جەستەیی، تەندروستی، هۆرمۆنی و بایۆلۆژی کار دەکاتە سەر کوالیتی سەرجێییکردن. سەرجێیکردنێکی باش سوود بە کەسەکە خۆی دەگەیەنێت چونکە متمانەبەخۆی پێ دەبەخشێت و هەروەها سوود بە ژیانی هاوسەرەکە دەگەیەنێت کە جێگیر دەبێت و پڕ دەبێت لە چێژ و خۆشەویستی. کێشەی سەرجێیی لە پیاواندا زۆرە، وەکو سستداگەڕانی ئەندامی زاوزێ، ئەمەش کاریگەری لەسەر توێژێکی گرنگی کۆمەڵگا هەیە، هەروەها کێشەی زووئاوهاتنەوە یان خاوبوونەوەی ئەندامی زاوزێ، ئەمەش وا دەکات کەسەکە ناڕازی بێت لە شێوەی سەرجێییکردنەکەی خۆی و، هاوبەشەکەیشی ناڕازییە. لە نێو ئەو کێشە سەرجێییانەی کە پیاوان ڕووبەڕووی دەبنەوە، دەتوانین ئاماژە بە لاوازیی ئارەزووی سەرجێیی بکەین، ڕەنگە پیاو ئارەزووی سەرجێیی سنووردار یان تەواو نەبووبێت یان پێش هاوسەرگیری، یان ئەم کێشەیە لە دوای هاوسەرگیرییەوە بە چەند هۆکارێک دەربکەوێت.
کێشەی کۆئەندامی زاوزێ
ڕەنگە پیاو توانای سەرجێییکردنی لاوازی هەبێت یان بە زەحمەت بتوانێت بۆ ماوەیەکی زۆر کۆئەندامی زاوزێی خۆی بپارێزێت، ڕەنگە بەدرێژایی سەرجێییەكە چێژی سەرجێیی وەربگرێت، بەڵام کۆئەندامی زاوزێی خراپە و ئەندامی نێرینەی بە ڕادەی پێویست ڕەق نەبێت، ئەمەش چێژەکەی کەم دەکاتەوە . ڕەنگە پیاو بە قۆناغێکی سەختدا تێپەڕێت کە لە ئەنجامدا دڵتەنگی و خەمۆکی و کەمبوونەوەی ئارەزووی ژیانكردن بە گشتی هەربۆیە بەم شێوەیە ئەم حاڵەتە دەروونییە کار دەکاتە سەر ڕەفتاری سەرجێیی و ئەندامی زاوزێی. هەروەها دەتوانین فۆبیای ئۆرگازم و ئەو فشارە دەروونییەی کە دروستی دەکات کە کاریگەری لەسەر کۆئەندامی زاوزێ هەیە.
کێشەی دەرچوون
پیاو دەتوانێت تووشی ڕژانی خاو یان خێرا بێت، ئەمەش کێشەیەکی زۆر گرنگە و ئەم زوو یان درەنگ هاتنەوەی ئاوی پیاوان پێویستی بە ڕاوێژكردن بە پزیشك هەیە تا هۆکاری سەرەکی گرفتەكە دەستنیشان بكات، ڕژانی پێشوەختەی ئاو پێش ئەوەی هاوبەشی بەرامبەری بگاتە ئۆرگازم دەتوانێت کاریگەری لەسەر پیاوەکە خۆی هەبێت چونکە هێشتا پەیوەندییەکە نەبووە تەواو بووە و هەروەها دەتوانێت کاریگەری لەسەر ژنێک هەبێت کە ناتوانێت بگاتە ئۆرگازم. لە نێو ئەو کێشانەی کە دەتوانێت کاریگەری لەسەر ژیانی هاوسەران هەبێت، خودی کێشەی سەرجێیی نییە، بەڵکو نەبوونی هۆشیارییە لە بوون و بەردەوامبوونی پراکتیکی سەرجێیی کە ئارەزووی هاوبەشی ژیان تێر ناکات، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشە و ناکۆکی زۆر لە نێوان هاوسەرەکاندا. بۆیە فەرامۆشکردنی کێشە سەرجێییەکان دیاردەیەکی نەرێنییە کە لە ئەنجامی بیروباوەڕی بنەڕەتدا درۆیە کە هەوڵ دەدەن گرنگی پەیوەندی سەرجێیی پشتگوێ بخەن و بیکەن بە پرسێکی لاوەکی، لە کاتێکدا پەیوەندی سەرجێیی یەکێکە لە گرنگترین هۆکارەکانی سەرکەوتن یان شکستی پەیوەندییە هاوسەرگیرییەکان. بۆیە مێردەکە ئامۆژگاری دەکرێت چاوپۆشی لەو باوەڕانە بکات و سەردانی پزیشکی تایبەت بکات لە ئەگەری هەر کێشەیەک؛ خۆی چارەسەری ئەو کێشانە سادەیە، بەڵام فەرامۆشکردنیان ڕەنگە بە دابڕان و لەدەستدانی هاوبەشی ژیانیان کۆتایی پێ بێت، هاوکات ئامۆژگاری ژن و مێردەکەش دەکرێت کە لە بابەتی سەرجێییدا خۆیان پەروەردە بکەن و پەرەپێدانی کلتوری سەرجێیی خۆیان لەسەر بنەمای بابەت و ماڵپەڕە زانستییەکان بۆ ئەوەی ژیانێکی سەرجێیی تەندروست و باش بژین.