محەمەد لادێ
ململانێی نێوان کۆمپانیا گەورەکانی تەکنەلۆژیا لەسەر بەرەوپێشبردنی ژیریی دەستکرد چووهتە قۆناغێکی نوێوە. کۆمپانیاکانی وەک Google، OpenAI و Microsoft لە پێشبڕکێیەکی بەردەوامدان بۆ خستنەڕووی مۆدێلی ژیرتر و خێراتر، کە نەک تەنیا لە شیکردنەوەی دەق، بەڵکوو لە چارەسەرکردنی ئاڵۆزترین داتا و بەڕێوەبردنی ئەرکە پیشەیییەکاندا توانای بێئەندازەیان هەیە.
ئەم ڕکابەرییە تووندە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی بەهای بازاڕیی ئەم کۆمپانیایانە و ڕاکێشانی سەدان ملیار دۆلار وەبەرهێنان، تا ئەو ڕادەیەی زانایان و ئابووریناسان ناویان ناوە “زێڕی نوێی جیهانی تەکنەلۆژیا”.
شارەزایان پێیان وایە ئەم گەشە خێڕایە، جگە لە ئاسانکارییە گەورەکانی بۆ بواری تەندروستی، پەروەردە و دارایی، شێوازی کارکردنی ڕۆژانەی مرۆڤ بە تەواوی دەگۆڕێت و پێگەی هێز لە ئابووریی جیهانیدا سەرلەنوێ دادەڕێژێتەوە.

