پاکستان.. لە ئەنجامی تەقینەوەی کانێکی خەڵووز 12 کرێکار مردن

لە باشووری پاکستان لە ئەنجامی داڕمانی کانێکی خەڵووز 12 کرێکار مردن و ژمارەیکی زۆریش بریندار بوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 20ـی ئاداری 2024، عەبدولغەنی بەلوچ، پشکنەری گشتیی کانەکان لە پارێزگای بەلوچستان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی غاز کانێکی خەڵوزی تایبەت لە ناوچەی خوست کە نزیکەی 80 کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی هەرێمی کوێتای پایتەختی پارێزگاکە دوورە، هەژاند و کرێکارانی کانەکە  دەیان مەتر لە ژێر زەویدا گیریان خوارد.

ڕاشیگەیاند، هەوڵەکانی تیمی ڕزگارکردن لە دوێنێوە تەرمی 10 کرێکاریان دەرهێناوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆش دوو تەرمی دیکەیان دەرهێناوە.

بەلوچ، هۆی ڕووداوەکە ئاشکرا دەکات و دەڵێت: “پەنگخواردنەوەئ یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن بووەتە هۆی تەقینەوەکە و  داڕمانی کانەکە.”

لەلایەکی دیکەوە عەبدوڵڵا شەهوانی، بەڕێوەبەری گشتیی کانگاکانی بەلوچستان، ژمارەی کوژراوانی بەلوچستانی پشتڕاستکردەوە، هاوکات شێهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی بەلووچستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا  “هاوخەمیی خۆی بۆ مردنی کرێکارەکان دەربڕی”.

ھەواڵی زیاتر