رۆژنامەی ھەولێر

مووچە خەیاڵییەکەی رۆناڵدینیۆ لەگەڵ یانەیەکی ئیتاڵیا ئاشکرا دەبێت

مامەیارە ئەحمەد – هە‌ولێر

 

لە تەمەنی 46 ساڵی و دوای نزیکەی 9 سال وازهێنان لە یاری کردن، رۆناڵدینیۆ جادوگەرەکەی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل بڕیارێکی ناکاویدا و گەڕایەوە و دەستی بە یاریکردن کرد، ئەمجارەیان لەگەڵ یانەیەکی پلەسێی ئیتاڵی و بە مووچەیەکی خەیاڵی. هەروەها گرێبەستەکەی جادەگەرە بەڕازیلیەکە تەنها پەیوەست نییە بە یاریکردن و رەنگە لە داهاتوو، ببێتە خاوەنی بەشێک لە پشکەکانی ئەو یانەیەی ئێستا یاری بۆ دەکات.

رۆناڵدینهۆ جادوگەرەکەی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەکانی پاریس سانجێرمان و بارسێلۆنا، چەند هەفتەیەک لەمەوبەر گرێبەستێکی لەگەڵ یانەی راڤێنای پلە سێی ئیتاڵیا واژۆ کرد، بەلام هیچ کەسێک لە خۆشی گەڕانەوەی ئەو یاریزانە بۆ لاکێشەی سەوز، باسی لە مووچەی ئەو یاریزانە نەکرد.
رۆناڵدینییۆ دوای ئەنجامدانی یەکەم یاری لەگەل یانەکەی، توانی ئاستێکی باش پێشکەش بکات و هاندەرانی یانەکەشی دڵخۆش کرد و وایکرد کە دوای ساڵانێک یاریگای یانەکەی پڕ بێت لە هاندەر، هەروەها چەند سەرچاوەیەکی باس لە مووچەکەی لەگەڵ یانەکەی دەکەن.
رۆژنامەی ئێل مێساگێرۆی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، گرێبەستەکەی ڕۆناڵدینیۆ لەگەڵ ڕاڤێنا کە تیپێکی خولی پلە سێی وڵاتەکەیانە، تەنها بە یاریکردن لە یاریگادا سنووردار نییە، بەڵکو ڕەهەندی بازرگانی و بەڕێوەبردنیشی هەیە.
بە گوێرەی زانیارییەکان ئەستێرەی پێشووی یانەی بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی بەڕازیل ساڵانە نزیکەی 500 هەزار یۆرۆ داهاتی هەیە، هەروەها ڕۆناڵدینهۆ دەکاتە خاوەن پشکێکی کەمینەی یانەکە.
مووچەی یاریزانانی سێریا سی ئیتاڵیا واتە خولی پلە سێی ئیتاڵیا لە 30 هەزار یۆرۆ بۆ 100 هەزار یۆرۆ دەست پێدەکات، واتە زۆرترین مووچە لە ساڵێکدا کە یاریزانێک وەری بگرێت نزیکەی 100 هەزار یۆرۆیە، بەڵام رۆناڵدینیۆ بەم تەمەنەوە نزیکەی 500 هەزارۆ یۆرۆ وەردەگرێت.