رۆژنامەی ھەولێر

خۆر

زێنەب یووسفی/ سنه‌

 

لە درەوشیندا….
لە کەنارەکانی زەریا
من
لە درەوشیندا…
نەخشم
لەسەر لمە تەڕەکان
ئاااااااە
من لە سەر پولەکە زێوینەکان…..
تۆ چیت ئەوێ
لە نەخشی ژنێک
لەم دیوی
ڕۆحی خودای زەریاکانەوە…..
چ وێنەیە
لە سەر تەڕاییەکانی کەنار….
من
لە ئامێزی گەرمی شەپۆلی
مرواری پۆش….
تۆ
لە ئامێزی نەخشێکی
پولەکە ئالوود
بەسەر لمە شادمانەکان…..
ئااااە
تۆ
لە درەوشیندا……