یاریی كردنەوەی وەرزی نوێی 2026-2027ی خولی تۆپی پێی ئەستێرەكانی عێراق، لە ڕێوڕەسم و فێستیڤاڵێكی ڕەنگیندا لە یاریگەی نەورۆزی شاری سلێمانی بەڕێوە چوو.
لە یەكەم یاریی خولی ئەستێرەكانی تۆپی پێی عێراقدا، یانەی نەورۆز كە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا ئامادەكارییەكی باشی كردووە، ڕووبەڕووی یانەی جەوییەی خاوەن ناسناوی وەرزی ڕابردووی خولی ئەستێرەكانی عێراق بووەوە.
یانەی نەورۆز لەو یارییەدا بە ئاستێكی بەرز دەركەوت، هەرچەندە یانەی جەوییە بە گۆڵێك پێش كەوت، بەڵام یانەی نەورۆز وەڵامێكی بەهێزی دایەوە و سێ گۆڵی لەسەریەكی لێ تۆمار كرد. یانەی جەوییە لە دواساتەكانی نیوەی یەكەمدا جیاوازییەكەی كەم كردەوە، كاتێك گۆڵی دووەمی تۆمار كرد.
لە نیوەی دووەمدا یانەی نەورۆز دەیویست گۆڵی چوارەم و مسۆگەركردنی سەركەوتن تۆمار بكات، یانەی جەوییەیش دەیویست ئەنجامەكە یەكسان بكاتەوە و هەوڵی گۆڵی سەركەوتنیش بدا. تا كاتی زیادكراوی یارییەكە ئەنجام 3-2 گۆڵ بوو لە بەرژەوەندیی یانەی نەورۆز، بەڵام لە خولەكی 98ی یارییەكەدا یانەی جەوییەی گۆڵی سێیەم و یەكسانبوونی تۆمار كرد و خاڵەكانی یارییەكەی لە نێوان خۆی و نەورۆزدا دابەش كرد و نەیهێشت یەكەم یاریی نەورۆز بە سەركەوتن دەست پێ بكات.

