رۆژنامەی ھەولێر

یانەی هەولێر جەنگی چوونە خانەی دووەمی ڕیزبەندیی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەکات

مامەیارە ئەحمەد – هەولێر

 

لە گەڕی ٣١ی خولی تۆپی پێی ئەستێرەکانی عێراقدا، یانەی هەولێر سەرکەوتنێکی گرنگی بەسەر یانە تەڵەبەدا بە دەست هێنا، دهۆکیش لە دواساتدا کەسەری خستە دڵی نەجەفییەکان، نەورۆز لەنێو یاریگەی خۆی ڕێی لە سەرکەوتنی جەوییە گرت و زاخۆیش بە خاڵێک گەڕایەوە شارەکەی.

رۆژی دووشەممە، یانە کوردستانییەکانی بەشدار لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، یارییەکانی گەڕی ٣١ی خولەکەیان کرد.
یانەی نەورۆز لە نێو یاریگەی خۆی ئاستێکی باشی پێشکەش کرد و بە گۆڵێک لەگەڵ یانەی قوەی جەوییەی پێشەنگی خولەکە یەکسان بوو، گۆڵەکەی یانەی نەورۆز ئۆگنێین مێرسیچ تۆماری کرد.
هەروەها لە یارییەکی گرنگدا، لە یاریگەی مەدینە لە بەغدا، یانەی هەولێری پایتەخت، ڕووبەڕووی یانەی تەڵەبە بووەوە، دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز، یانەی هەولێر بە ئەنجامی ٣-٢ گۆڵ یارییەکەی بردەوە، گۆڵەکانی هەولێر یاریزانان کریستیان بارکۆ، شێرزۆد تەیمیرۆڤ و مایکۆل گارسیا تۆماریان کرد.
شێرزۆد ژمارەی گۆڵەکانی لە کۆی بەشداریکردن لە ٢٩ یاریدا گەیاندە ٢٤ گۆڵ و گۆڵکەری خولی ئەستنێرەکانی عێراقە.
هاوکات دوای ئەوەی بە دەنگی هاندەران شێرزۆد تەیمیرۆڤ بە باشترین یاریزانی گەڕی ٢٧ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دەستنیشان کرا، پێش دەستپێکردنی یارییەکەی یانەی هەولێر بەرانبەر تەڵەبە، خەڵاتەکەی لەلایەن سەفین کانەبی، جێگری سەرۆکی یانەکەوە پێشکەش کرا.
لە یارییەکەی نێوان هەولێر و تەڵەبەدا و لە نێوان دوو نیوەکەدا، سەرۆکی یانەی هەولێر دکتۆر سەفین یاسین، لە پەیوەندیەکی ڤیدیۆییدا بە ناوی خۆی و تەواوی ئەندامانی دەستەی کارگێڕیی یانەکە، وێڕای دەستخۆشی، بەڵێنی پێدان ئەگەر یارییەکە ببەنەوە، خەڵاتێکی تایبەت پێشکەش بە تەواوی دەستەی راهێنەران و یاریزانەکان دەکات.
بەو سەرکەتنە گرنگە، یانەی هەولێر ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە ٦٣ خاڵ و بە تەنیا خاڵێک لە دوای شوڕتەی خانەی دووەمەوە دێت.
لە یارییەکی دیکەدا، یانەی زاخۆ لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لەگەڵ یانەی نەوت بە ئەنجامی ١-١ گۆڵ یەکسان بوو.
یانەی دهۆکیش لە دواساتەکانی یارییەکەیدا لەگەڵ نەجەف، لە دەرەوەی یاریگەی خۆی گۆڵی دووەم و سەرکەوتنی لەو یانەیە تۆمار کرد و یارییەکەی بە ئەنجامی ٢-١ گۆڵ لێ بردەوە.

ڕیزبەندیی خولی ئەستێرەکانی عێراق:
١- جەوییە ٧١ خاڵ
٢- شوڕتە ٦٤ خاڵ
٣ – هەولێر ٦٣ خاڵ.
٤- تەڵەبە ٥٨ خاڵ
٥- زەورا ٥٨ خاڵ.
٦- گەرمە ٥٣ خاڵ.
٧- زاخۆ ٥١ خاڵ.
٨- کەرخ ٤٩ خاڵ.
٩- نەورۆز ٤٤ خاڵ.
١٠- دیالە ٤٢ خاڵ
١١- دهۆک ٤١ خاڵ.
١٢- مووسڵ ٤٠ خاڵ
١٣- نەوت ٣٩ خاڵ.
١٤غەڕڕاف ٣٧ خاڵ.
١٥- نەوتی میسان ٣٠ خاڵ.
١٦ – ئەمانە ٢٩ خاڵ.
١٧- مینا ٢٩ خاڵ.
١٨- کارەبا ٢٧ خاڵ.
١٩- نەجەف ١٥ خاڵ.
٢٠- قاسم ٣ خاڵ.

یارییەکانی گەڕی ٣٢ی خولی ئەستێرەکانی عێراق
هەینی ١/٥/٢٠٢٦
دیالە – تەڵەبە، کاتژمێر ٠٥:٠٠ی ئێوارە
شوڕتە – نەوت، کاتژمێر ٠٥:٠٠ی ئێوارە
زاخۆ – نەوتی میسان، کاتژمێر ٠٥:٠٠ی ئێوارە
گەرمە – نەورۆز، کاتژمێر ٠٧:٣٠ی ئێوارە
زەورا – دهۆک، کاتژمێر ٠٧:٣٠ی ئێوارە.
شەممە، ٢/٥/٢٠٢٦
ئەمانەی بەغدا – قاسم، کاتژمێر ٠٥:٠٠ی ئێوارە
هەولێر – کەرخ، کاتژمێر ٠٥:٠٠ی ئێوارە
مووسڵ – غەڕڕاف، کاتژمێر ٠٥:٠٠ی ئێوارە
کارەبا – نەجەف، کاتژمێر ٠٧:٣٠ی ئێوارە.
مینا – قوەی جەوییە، کاتژمێر ٠٧:٣٠ی ئێوارە.

یارییەکانی گەڕی ٣٣ی خولی ئەستێرەکانی عێراق
سێشەممە ٥/٥/٢٠٢٦
دهۆک – نەوتی میسان، کاتژمێر ٠٥:٣٠ی ئیوارە
نەورۆز – شوڕتە، کاتژمێر ٠٥:٣٠ی ئێوارە
نەوت – گەرمە، کاتژمێر ٠٨:٠ی ئێوارە
تەڵەبە – زەورا، کاتژمێر ٠٨:٠٠ی ئێوارە
چوارشەممە ٦/٥/٢٠٢٦
هەولێر – کارەبا کاتژمێر ٠٥:٣٠ی ئێوارە
قاسم – مینا، کاتژمێر ٠٥:٣٠ی ئێوارە
غەڕڕاف – دیالە، کاتژمێر ٠٥:٣٠ی ئێوارە
کەرخ – زاخۆ، کاتژمێر ٠٨:٠٠ی ئێوارە
قوەی جەوییە – مووسڵ، کاتژمێر ٠٨:٠٠ی ئێوارە
پێنجشەممە ٧/٥/٢٠٢٦
نەجەف – ئەمانەی بەغدا کاتژمێر ٠٦:٠٠ی ئێوارە.

یارییەکانی گەڕی ٣٤
یەکشەممە ١٠/٥/٢٠٢٦
دهۆک – قاسم، کاتژمێر ٠٥:٣٠ی ئێوارە
مینا – زەورا، کاتژمێر ٠٥:٣٠ی ئێوارە
نەوتی میسان – نەوت، کاتژمێر ٠٥:٣٠ی ئێوارە
گەرمە – قوەی جەوییە، کاتژمێر ٠٨:٠٠ی ئێوارە
شوڕتە – غەڕڕاف، کاتژمێر ٠٨:٠٠ی ئێوارە
دووشەممە ١١/٥/٢٠٢٦
کارەبا – نەورۆز، کاتژمێر ٠٥:٣٠ی ئێوارە
کەرخ – ئەمانەی بەغدا، کاتژمێر ٠٥:٣٠ی ئێوارە
نەجەف – هەولێر، کاتژمێر ٠٥:٣٠ی ئێوارە
مووسڵ – تەڵەبە، کاتژمێر ٠٥:٣٠ی ئێوارە
زاخۆ – دیالە، کاتژمێر ٠٥:٣٠ی ئێوارە
کاتژمێر ٠٥:٣٠ی ئێوارە