رۆژنامەی ھەولێر

یاریی “پادێل”؛ ئەو یارییەی کچ و کوڕی لە یاریگەدا کۆ کردووەتەوە

محمد لادێ – هه‌‌ولێر

ئەمساڵ ساڵی “پادێل”ـە؛ ئەو یارییە پڕ چێژ و وزەیەی کە تێکەڵەیەکە لە تێنس و ئەسکواش و بە خێراییەکی سەرسوڕهێنەر بووەتە باوترین یاریی ناو گەنجان. ئێستا لە شارەکانی کوردستان، یاریگاکانی پادێل پڕن لەو کچ و کوڕانەی دەیانەوێت کاتێکی جیاواز و پڕ لە کێبڕکێ بەسەر ببەن.

ئەوەی پادێل لە یارییەکانی تر جیا دەکاتەوە، ئاسانیی فێربوون و ئەو کەشە کۆمەڵایەتییە گەرمەیە کە دروستی دەکات. چیتر تەنها یارییەک نییە بۆ سووتاندنی کالۆری، بەڵکو بووەتە شوێنی کۆبوونەوە و چێژبینین. بەهۆی دیوارە شووشەبەندەکانی دەوری یاریگاکە و خێراییەکەی تۆپەکە، هەر خولەکێکی ئەم یارییە پڕە لە پێکەنین و ڕکابەرایەتی؛ ئەمەش وای کردووە کێبڕکێی هەموو یارییە باوەکانی تری ناو کچ و کوڕان بکات.