مامەیارە ئەحمەد – هەولێر
ئەنچیلۆتیی کۆمپانیا گەورەکانی بۆ سپۆنسەریکردنی بەڕازیل گەڕاندەوە
كارلۆ ئەنچیلۆتی، تەنیا لە رووی هونەری و مەعنەوییەوە كاریگەری لەسەر هەڵبژاردەی بەڕازیل نەبووە، بەڵكوو بووە فاكتەرێكی یەكلاكەرەوە بۆ ڕزگاركردنی یەكێتیی تۆپی پێی بەڕازیل لە كێشەیەكی قووڵ و گەورەی دارایی.
ئاژانسی هەواڵی ئیسپانی، باسی لەوە كرد، كە دوای بوونی كارلۆ ئەنچیلۆتی بە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل، چوار كۆمپانیای گەورەی چاودێری بوونە سپۆنسەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل، دوای ئەوەی لە ساڵانی 2024 و 2025ـدا بە هۆی داكشانی ئاستی بەڕازیلەوە لە سپۆنسەریی هەڵبژاردەكە دوور كەوتبوونەوە، لە نێوانیاندا ماستەر كارد و كۆمپانیای فڕۆكەوانیی بەڕازیل.
لەو كاتەوەی كارلۆ ئەنچیلۆتیی ئیتاڵی بووەتە راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل، یەكێتیی تۆپی پێی بەڕازیل سەركەوتوو بوو لە گەڕاندنەوەی متمانە بۆ 4 گەورە براندی بازرگانیی دیار، كە داهاتی ساڵانەی یەكێتیی تۆپی پێی بەڕازیل بە هۆی ئەو كۆمپانیایانەوە دەگاتە نزیكەی 170 ملیۆن ریاڵی بەڕازیلی (نزیكەی 28 ملیۆن یۆرۆ)
یەكێتیی تۆپی پێی بەڕازیل، دەیەوێ بازنەی ئەو كۆمپانیا و براندە بازرگانییانە پێش مۆندیالی 2026 فراوانتر بكا بە ئامانجی گەیشتنی ڕێژە و بڕی قازانجەكەیان بە 250 ملیۆن ریاڵ یان زیاتر.
ئەو كۆمپانیا گەورانەش، نایكیی تێدایە، كە كۆمپانیایەكی گەورەیی جلوبەرگ و پێویستیی وەرزشییە.
هۆكاری ئەو گۆڕانكارییە گەورانە و گەڕاندنەوەی متمانە بۆ ئەو كۆمپانیایانە، بە هۆی كارلۆ ئەنچیلۆتییەوەیە، كە ساڵانێكی زۆرە وەكوو راهێنەر سەركەوتنی گەورە و بەرچاوی لەگەڵ هەریەك لە یانەكانی ئەی سی میلان و چێڵسی و پاریس سان جێرمان و بایرن میونشن و ڕیاڵ مەدریددا بە دەست هێناوە.
بە هۆی ئەو كاریگەرییە ئەرێنییەوە، یەكێتیی تۆپی پێی بەڕازیل متمانەی تەواوی بە كارلۆ ئەنچیلۆتی داوە، چاوەڕوانیش دەكرێ گرێبەستەكەی درێژ بكرێتەوە و تا مۆندیالی 2034 نوێ بكرێتەوە، ئەوەش واتەی ئەوەیە كارلۆ ئەنچیلۆتی لە دوو مۆندیالدا سەركردایەتیی هەڵبژاردەی بەڕازیل دەگات.
جمکە میسڕییەکە لەسەر چوونی محەمەد سەڵاح بۆ خولی سعوودیە چییان گوت؟
لەلایەكی دیكەوە، باس لەوە دەكرێ كە محەمەد سەڵاح دەچێتە خولی ڕۆشەنی سعوودی و یەكێك لە یانەكانی ئیتیحاد، یان هیلال، ئەوەیش دوای ڕاگەیاندنی رۆیشتنی لە كۆتایی وەرزدا.
لای خۆیەوە، حوسام حەسەن، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی میسڕ، لەبارەی ئەگەری چوونی یاریزان محەمەد سەڵاحەوە بۆ خولی پیشەگەری سعوودی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا، دوای سەركەوتنیان بە ئەنجامی 4-0 لە سعوودیە، ڕایگەیاند: من زۆر بە باشی چاودێریی خولی سعوودیە دەكەم، پڕە لە ئەستێرەی جیهانی، لە سەروویانەوە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.
وتیشی: هیواخوازم محەمەد سەڵاح بچێتە خولی سعوودیە، دەبێتە زیادەیەكی بەسوود بۆ پێشبڕكێیەكە و ڕۆڵێكی باشی لەگەڵ ئەستێرەكانی دیكە لە خولەكەدا دەبێ.
وتیشی: سەڵاح یەكێكە لە گرنگترین یاریزانانی جیهان، بۆیە یاریكردن لە خولی سعوودیە، زیادەیەكی زۆر باش دەبێ بۆ قۆناغی داهاتووی خولەكە.
لای خۆیەوە، ئیبراهیم حەسەن، بەڕێوەبەری هەڵبژاردەی میسڕ، لە لێدوانێكیدا لە بەرنامەی ئەكشن لەگەڵ وەلید، رایگەیاند: سەڵاح زۆری پێیە بۆ ئەوەی پێشكەشی بكا لە ماوەی داهاتوودا.
وتیشی: هیوادارم سەڵاح بچێتە پاریس سان جێرمان لە خولی فەرەنسی، بەڵام ئەگەر شكشستی خوارد لە بەردەوامبوون لە خولی ئەورووپا، پێویستە بچێتە ڕیزی خولی فەرەنساوە.
وتیشی: خولی سعوودیە، دەبێتە زیادەیەكی گەورە بۆ ئەستێرە میسڕییەكە، پێم وایە لەوێ زۆر پێشكەش دەكات.

