- ئەمڕۆ لە گەڕی 31ـی خولی پلەیەكی ئیتاڵیا (سێریا ئەی)، یانەی ئینتەر میلان لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە كاتژمێر 09:45 خولەكی شەو دەبێتە میوانی یانەی ئۆدێنزی.
- فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق زنجیرەیەك سزای قورسی بەسەر یانەی دهۆك سەپاند، سزایەكانیشی بەبیانووی كۆنترۆڵ نەكردنی یاریگە و بەكارهێنانی توندوتیژی لە یارییەكەیان بەرامبەر قوە جەوییە.
- یانەی دهۆك بە 30 ملیۆن دینار وەكو پێبژاردن سزا دراوە، جگە لەمەش سزای 5 ملیۆن دیناری دیكەشی بەسەردا سەپاوە بەهۆی ئەوەی یاریزانەكانی شەش كارتی ڕەنگاو ڕەنگیان وەرگرتووە.
- فیدارسیۆنی تۆپی پێی عێراق، سزای سڕكرانی هاندەرانی بەسەر یانەی دهۆك سەپاند و دەبێت دوو یاریی داهاتووی لە نێو یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەكانی كەرخ و نەفتی وەسەت بەبێ هاندەر بكات.
- لوكاس مۆسیس یاریزانی پیشەگەری دهۆك بە 15 ملیۆن دینار لەگەڵ سڕ كرانی بۆ 2 یاریی سزا دراوە، بەبیانووی ئەوەی رەفتار و وتەی ناشیرینی لە دژی ستافی ناوبژیوانان بەكارهێناوە.
- ئینتەر مەیامی لە هەشتەم یاریی ئەمساڵی خولی ئەمریکا و لە کۆمەڵەی رۆژهەڵات، رووبەڕووی کۆلارادۆ بووەوە و یارییەکەش بە یەکسانبوون بە ئەنجامی دوو گۆڵ بۆ هەر دوولا کۆتایی هات. لیۆنێل مێسی دوای ماوەیەک دابڕان گەڕایەوە و لەم یارییە لە خولەکی 58، یەکێک لە گۆڵەکانی یانەکەی تۆمار کرد، گۆڵەکەی دیکەی مەیامی لیۆ ئافۆنسۆ تۆماری کرد، بەمەش ئینتەر مەیامی لە پلەی سێیەمی کۆمەڵەی رۆژهەڵات لە خولی ئەمریکا بووە خاوەنی 12 خاڵ و بە یارییەک زیاتر و بە جیاوازی دوو خاڵ، لە دوای نیۆیۆرکی پێشەنگ و هەروەها فێلادێلفیای دووەم دێت.
- ماسیملیانۆ ئالێگری راهێنەری یوڤێنتۆس: ئەگەرچی ماوه‌یه‌كی زۆرمان بۆ یارییه‌كه‌ی لازیۆ ماوه بەڵام گرینگ‌ترین ئامانجی ئێمه سه‌ركه‌وتنه له جامی ئیتاڵیا، به‌ڵام پێش ئه‌وه دوو یارییمان له‌پێشه، پێویسته له‌و چه‌ند گه‌ڕه‌ی ماوه دۆخی خۆمان له خول باشتر بكه‌ین و بتوانین به ئاسوده‌یی بگه‌ین به چامپیۆنزلیگی وه‌رزی داهاتوو.
- ماسیملیانۆ ئالێگری راهێنەری یوڤێنتۆس: 50 رۆژ بۆ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ماوه، هیچ یارییه‌كیش له یارییه‌كه‌ی دیكه ناچێت، بۆیه پێویسته شێوازی یارییكردنمان جێگیر بكەین، پێویسته هاوسه‌نگی خۆمان بدۆزینه‌وه، ناكرێت به‌و شێوه‌یه یارییه‌ك باش و یارییه‌ك خراپ بین، تا ئێستاش ئێمه ركابه‌ری له‌سه‌ر ئامانجه‌كانمان ده‌كه‌ین، من و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی یانه‌ی یۆڤێنتۆس ته‌نیا بیر له به‌ده‌ستهێنانی یه‌كێك له خانه‌كانی پێشه‌وه‌ی سێریا ئه‌ی ده‌كه‌ینه‌وه.
- ماسیملیانۆ ئالێگری راهێنەری یوڤێنتۆس: تا ئێستا نە من و نە هیچ كەسێكی كارگێری یانەكە بیرمان له نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانمان نه‌كردووه‌ته‌وه، پێموایه یارییه‌كه‌ی لازیۆ گرینگ‌ترین كاره بۆ ئه‌وه‌ی پیشانی بده‌ین شایه‌نی ئه‌وه‌ین پله‌ی دووه‌می سێریا ئه‌ی به‌ده‌ست بهێنین.