ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، 24.10.2026، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە وەزیران، پارێزگاری هەولێر، دیپلۆماتکاران، پسپۆڕان و کەسایەتییە جیاوازەکان، مەراسیمی TEDxMinara لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
ئەم چالاکییە بە سپۆنسەریی قوتابخانەی کامبریج (Cambridge) ڕێکخرا و تێیدا ژمارەیەک وتاربێژی دیار، بیرۆکەی داهێنەرانە، ئەزموونی سەرکەوتن و دیدگا نوێیەکانیان لە بوارە جیاوازەکاندا خستەڕوو.
مەراسیمەکە بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی کولتووری داهێنان، ئاڵوگۆڕی زانیاری و ئەزموون و هاندانی نەوەی گەنج بۆ پەرەپێدانی توانا و بەهرەکانیان ڕێکخرابوو، هەروەها جەخت لە گرنگیی بیرکردنەوەی نوێ و ڕۆڵی لاوان و گەنجان لە پێشخستن و گەشەپێدانی کۆمەڵگا کرایەوە.

