رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە مەزڵووم عەبدی دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 10/13، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مەزلووم عەبدی، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا کرد.

لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتی و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی سووریا و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیریی سووریا و مافەکانی کورد و گشت پێکهاتەکان کرد.