چواس خالید – هەولێر
له سنووری پارێزگای دهۆك و لە سنووری شارەوانی گردەسێن کارەکانی شەقامێکی سەرەکی گەیشتووتە قۆناغی کۆتایی و لە ماوەیەکی نزیکدا بەتەواوی دەخرێتە خزمەت هاووڵاتیانەوە، پڕۆژەکە کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر ژیانی هاووڵاتیان و هاتوچۆی ناوچەکە دەباتە قۆناغێکی پێشکەوتووەوە.
پێشكهشكردنی پڕۆژه خزمهتگوزارییەکان له ههرێمی كوردستان بهردهوامه و لهو چوارچێوەیەدا، ماوەیەکە لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی گردەسێن و بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی دهۆک، شەقامێکی سەرەکی چووتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئێستاش کارەکانی پڕۆژەی ڕۆنانی شەقامە سەرەکییەکە گەیشتووە قۆناغی کۆتایی و بەمزووانە قیری کۆتایی دەکرێت و بەیەکجاری تەواو دەبێت.
بە گوێرەی زانیارییەکان کاری فەڕشکردنی بەردی شکاو و تێکەڵەڕێژی بۆ شەقامەکە تەواوکراوە و بەمزوانە دەست بەکاری قیرتاوکردنی شەقامەکە دەکرێت و دەخرێتە خزمەت هاووڵاتیانی ناوچەکەوە.
پڕۆژەکە کە شەقامێکی چل مەترییە و دەکەوێتە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی گردەسێن و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی دهۆک، لەسەر داهاتی سەرۆکایەتی شارەوانی گردەسێن جێبەجێ دەکرێت و کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر ژیان و کاری دانیشتوانی ناوچەکە و هاتوچۆی ئەم سنوورە.
جیا لەو پڕۆژە خزمەتگوزارییە، کە ئێستا لەو پارێزگایە لە جێبجێ کردندانە، ڕشتانە کار لە پڕۆژەی دروستکردنی چەند شەقامێک و ڕۆنانی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گوندی تۆپزاوەی ئەحمەدی دەکرێت.
ئەم پڕۆژە خزمەتگوزارییە لە سنووری شارەوانی پێنجی سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر وەک قۆناغی دووەم بە گوژمەی سەد و بیست و دوو ملیۆن و شازدە هەزار دیناری عێراقی جێبەچێ دەکرێت.
ئهو گوژمهیهی بۆ جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە تەرخانکراوە، لهسهر ڕێژهكانی ١٥%ی داهاتی سهرۆكایهتی شارهوانیی هەولێر بە شێوەی ڕاستەوخۆ جێبجێ دەکرێت.
هاوکات هەر لە مەڕ ڕۆنانی شەقام و لە ماوەی ڕابردووی نزیکدا، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر پڕۆژەی ڕۆنانی شەقامی لە گەڕەکی فەرمانبەران و کەرتی هەشت هەزاری لە هەولێر جێبەجێکرد.
کۆی درێژی ڕۆنانی شەقامەکان دوو هەزار و دوو سەد مەتر و فەڕشکردنی تێکەڵە ڕووبەری بیست و چوار هەزار مەتر دووجا و مەودای قیرکردنی نۆزدە هەزار مەتر بوو، کە بە گوژمەی شەش سەد و نۆ ملیۆن دیناری عێراقی لەسەر داهاتی ١٥%ی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر جێبەجێکرا.
سەرباری نەناردنی بەشە بودجەکەی لەلایەن بەغدادی فیدڕاڵەوە بە بیانووی بێ بنەما، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە داهاتی ناوخۆ بەردەوامە لە پێشکەشکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە تەواوی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، هاوشێوهی پارێزگهكانی دیكه، حكوومهتی ههرێمی كوردستان دهستی ئاوهدانی بۆ پارێزگای دهۆك درێژكردووه و له ماوهی ڕابردوودا به سهدان پڕۆژهی خزمهتگوزاریی پێشكهش بهو پارێزگایه كردووه، كه بهپێی ئاماری بهردهست ڕۆژنامهی ههولێر، تهنیا له ساڵی ٢٠٢٤ دا، حكوومهتی ههرێمی كوردستان به گوژمهی چوار سهد و دوو ملیار و دوو سهد و پێنج ملیۆن دیناری عێراقی، دوو سهد و حهفتا پڕۆژهی خزمهتگوزاری پێویست لهناو شاری دهۆك و قهزا و ناحییهكانی سهربه پارێزگای دهۆك جێبهجێیكردووه و بهكوالێتی بهرزهوه خراونهته خزمهت دانیشتوانی ناوچهكهوه.

