چواس خالید – هەولێر
بە ڕەخساندنی هەزاران هەلی کار بۆ گەنجانی ناوخۆ و پێدانی زیادتر لە ١٦٠ مۆڵەتی وەبەرهێنان لە کابینەی نۆیەمدا، پارێزگاری دهۆک پێ دەنێتە قۆناغێکی نوێی گەشەپێدانی ئابووری، هەر لە گەورە پڕۆژەی تەلەفریکی گارەوە تا قوڵایی دەشتە بەپیتەکانی سێمێل، دهۆک باوەشی بۆ شۆڕشێکی وەبەرهێنان لە کەرتەکانی گەشتوگوزار و کشتوکاڵ و پیشەسازی کردووەتەوە.
وه‌به‌رهێنان وه‌ك كۆڵه‌كه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بنیادنانی ژێرخانی ئابووری هه‌رێمی كوردستان، ڕۆڵێكی گرنگی بینیوه له ئاوه‌دانی و پێشخستن و دابینكردنی هه‌لی كار و به‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه‌ی خۆماڵی و بیانی له هه‌رێمی كوردستان، هەربۆیە حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی تایبه‌تی داوه کەرتی وه‌به‌رهێنان و كارئاسانی و هاوكاری بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران فەراهەمکردووە، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌پێی ئامارەکانی بەردەست ڕۆژنامەی هەولێر، تەنیا لەماوەی تەمەنی کابینەی نۆیەمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مۆڵەتی سەد و شەست و سێ پڕۆژەی وەبەرهێنان لە پارێزگای دهۆک دراوە.
بە پێی داتا‌کان لە ماوەی شەش ساڵی دوایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، زۆرترین پڕۆژەی ستراتیژی لە پارێزگای دهۆک جێبەجێکراوە، کە تەنیا لە کەرتی گەشتیاریدا ٣٠ پڕۆژەی وەبەرهێنان مۆڵەتیان وەرگرتووە و چونەتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە پڕۆژەکانی چیای زاوا و پڕۆژەی گەشەپێدانی بەنداوی دهۆک و دروستکردنی تەلەفریک لە چیای گارەوە بۆ ناحیەی سەرسەنگ لە دیارترینیانن.
هاوکات لە کەرتی کشتوکاڵیشدا لە پارێزگای دهۆک وەبەرهێنان کراوە، پڕۆژەی گەورەی خانووە دۆشەکییەکان لە سێمێل یاکێکیانە، کە هاوشێوەی پڕۆژەکەی ئاکرێیە و ئامادەکاری بۆ دەکرێت.
وەبەرهێنان لە پارێزگای دهۆک لە کەرتی پیشەسازیشداکراوە، وەک کارگەی شەکری قەسرۆک لە شێخان، کە یەکێکە لە پڕۆژە هەرە گرنگەکان لەسەر ئاستی عێراق و پشتیوانییەکی گەورە دەبێت بۆ جوتیاران و ڕەخساندنی هەلی کار لە ناوچەکە، لەگەڵ ئەوەش پڕۆژەی ئاوداری و سپیاتی لە سێمێل، کە بەر لە وادەی خۆی تەواوکرا، ئێستا پڕۆژەیەکی بەرچاو و گەورەی ناوچەکەیە، کە بەرهەمەکانی گەیشتونەتە ناوەڕاست و خوارووی عێراق و بە هێزی کاری ناوخۆ بەرهەم دەهێنن.
ئەوانە نموونەیەکی ئەو پڕۆژە وەبەرهێنانەن، کە لە ماوەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لە پارێزگای دهۆک بنیات نراون، بەپێی ئامارەکان، لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە تا ئێستا، لە پارێزگای دهۆک سێ سەد و شەست و نۆ مۆڵەتی وەبەرهێنان وەرگیراوە، کە سەد و شەست و سێ مۆڵەتیان لە ماوەی تەمەنی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا بووە، بڕیاریشە تا کۆتایی ساڵ مۆڵەت بە چل و پێنج پڕۆژەی دیکەی وەبەرهێنان بدرێت و بچنە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەوە لەکاتێکدایە لە کۆی ساڵی ٢٠٢٥ دا، تەنیا چل و پێنج مۆڵەتی وەبەرهێنان لە پارێزگای دهۆک وەرگیراوە.
ئه‌م پڕۆژه وهبهرهێنهریانه، جیا له‌وه‌ی وڵات ئاوه‌دان دەکەنەوە و له زۆر ڕووه‌وه له حهوجێبوون ده‌ربازی ده‌كات و جووڵه و سیوله ده‌خاته بازاڕه‌وه، ڕێژه‌یه‌كی زۆری هه‌لی كاریش دەڕەخسێنن، كه ساڵانه به‌هۆی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانه‌وه، به ده‌یان هه‌زار هه‌لی كار ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
پاشخان:
پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان، ئه‌و پڕۆژانه‌ن كه وه‌به‌رهێن سه‌رمایه‌كه‌ی له پڕۆژه و سێكته‌ره جیاكان له‌سه‌ر زه‌وی خۆی، یاخود حكوومه‌ت به كرێ یان به شێوه‌ی بانه‌وانی(مساته‌حه) پێی ده‌دات، ده‌خاته گه‌ڕ، كه وه‌به‌رهێن به سه‌رمایه‌ی خۆی پڕۆژه‌كه بنیات ده‌نێت، سه‌رمایه‌دارانیش ئه‌و كاته و له‌و شوێنانه سه‌رمایه‌كانیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ، كه ئاسۆیه‌كی ڕوون و ئاینده‌یه‌كی گه‌ش به‌دی بكه‌ن و ئارامی و سه‌قامگیری هەرێمی کوردستانیش بنه‌مای سه‌ره‌كین.
له ساڵی ٢٠٠٦ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوه و جیا لە وەبەرهێنی ناوخۆ، وەبەرهێنی بیانیش لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن، کە لە وڵاتانی ئێران و توركیا و سوریا و كوێت و لوبنان و ئیمارات و میسر و نیوزله‌ندا و جۆرجیا و ئه‌ڵمانیا و سوید و به‌ریتانیا و ئه‌مەریكا و ڕوسیا و چین هاتوونه و به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنی خۆماڵی سه‌رمایه‌كانیان له كوردستان وه‌گه‌ڕخستووه.

