بۆ بەدواداچوونی ڕووداوە نەخوازراوەکانی ئاگرکەوتنەوەی دوێنێ شەو و ئەمڕۆی شاری سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 8/18، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هەڤاڵ ئەبووبەکر، پارێزگاری سلێمانی، لە بارودۆخی سلێمانی پرسی و نیگەرانیی خۆی لە کەوتنەوەی ئەو ئاگرانە دەربڕی و پارێزگار و بەرپرسانی شارەکەی ڕاسپارد، کە ڕێکارەکانی پاراستنی سەلامەتیی گیان و ماڵی هاووڵاتییان توندتر بکەن و لەمبارەیەوە هەموو هاوکاری و پشتیوانییەکی حکومەتی بۆ پارێزگەی سلێمانی دووپات کردەوە.
سەرۆکی حکومەت هەروەها هیوای چاکبوونەوەی خێراشی بۆ ئەو هاووڵاتییانە خواست کە بە هۆی ئەم ڕووداوانەوە بریندار بوون.

