سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لەپێناو باشترکردنی ڕێگاوبان و کەمکردنەوەی ئاستەنگی هاتووچۆی هاوڵاتیان و شوفێران،
لە ڕێگای هەر شەش بەڕێوەبەرایەتیەکانی شارەوانیی، هەڵمەتێکی چاککردنەوەو قیڕتاوکردنی بۆ هەر یەک لە شەقام و کۆڵانەکانی ( گەڕەکی کوێستان و کوردستان و خانزاد و موفتی و ناو پێشانگاکانی ئازادی)، ئەنجامدا .
ئەو کارەش بە هەماهەنگی لەگەڵ کارگەی قیڕی سەرۆکایەتیی شارەوانیی، بە بەرهەمهێنانی قیڕی پێویست بە بڕی نزیکەی (٢٤٠) تۆن کە دەکاتە (١٤٥٠) مەتر دووجا کاری قیڕتاوکردن بۆ شەقامە تێکوچووەکان.

