📌 زیاتر لە 40 گوندی سنورەکە سودمەند دەبن
وەزارەتی ئاوەدان کردنەوە بڵاویکردەوە، پڕۆژەی قیرتاوکردنی رێگای سەنگاو-دەربەندیخان لە تەواوبوندایە، کە پێکهاتووە لە قیرتاوکردنی رێگایەک بە درێژی 18کم و بە چوار قۆناغ بەشێوەی راستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی چەمچەماڵەوە جێبەجێ دەکرێت.
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دەشڵێت، رێژەی کاری ئەنجامدراو ٪85ی تێپەڕاندوە و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا تەواو بکرێت، کە زیاتر لە 40 گوندی سنورەکە سودمەند دەبن و کارئاسانی تەواو بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان لە نێوان سەنگاو ـ دەربەندیخان دەکات.

