– هێڵی گواستنه‌وه‌ی ئاو به نزیكه‌ی 198 كیلۆمه‌تر و بڕگه‌ی تۆڕی ئاوی گونده‌كان به درێژایی 540 كیلۆمه‌تره
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19ی ته‌مموزی 2026، ڕێزدار مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان “پڕۆژه‌ی ئاوی 53 گوندی له ده‌ڤه‌ری بارزان كرده‌وه.
له ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه‌دا، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار وتارێكی پێشكه‌ش كرد و سه‌ره‌تا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن ڕێزدار مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه. ساسان عه‌ونی گوتیشی: خۆشحاڵین له ده‌ڤه‌ری سه‌ربه‌رزیی بارزان، له لانگه‌ی شۆڕش و مقاوه‌مه‌ت و شه‌هیدان، به‌یه‌كه‌وه ئاماده‌ین له ڕێوڕه‌سمی ته‌واوبوون و ده‌ستبه‌كاربوونی پڕۆژه‌ی ئاوی 53 گوند له ده‌ڤه‌ری بارزان.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار سوپاسی ڕێزدار مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد و گوتی: جه‌نابی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك گه‌وره‌ترین پاڵپشتیكاری پڕۆژه گه‌وره‌كان له سه‌رجه‌م بوار و سێكته‌ره‌كاندا، به‌تایبه‌تی له سێكته‌ری ئاودا سه‌ره‌ڕای هه‌موو به‌ربه‌ست و ئاسته‌نگه‌كان و قه‌یرانی دارایی، به‌ڵام به ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه‌وه سه‌ركردایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ئه‌مڕۆ ده‌ستكه‌وتێكی تر بۆ خه‌ڵكی كوردستان له سێكته‌ری ئاو و ئاوه‌دانیدا پێشكه‌ش ده‌كات.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار گوتیشی: به‌رنامه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دیدگای جه‌نابی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێزدار مه‌سرور بارزانی، دیدگایه‌كی ڕوون و ڕاسته‌قینه و پڕكرداره بۆ سوودوه‌رگرتن له ئاوی سه‌رزه‌وی و په‌ره‌پێدان و دروستكردنی ژێرخانی گه‌وره‌ی ئاو و دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه به یه‌كسانی بۆ هه‌موو هاووڵاتییان له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕاشیگه‌یاند: پڕۆژه‌ی ئاوی 53 گوند له ده‌ڤه‌ری بارزان، یه‌كێكه له پڕۆژه گه‌وره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له ڕووباری شین، ئاو بۆ ئه‌و گوندانه‌ی ده‌ڤه‌ری بارزان به‌رهه‌م ده‌هێنێت و ده‌گوازێته‌وه، ئه‌و پڕۆژه‌یه هاوشێوه‌ی پڕۆژه گه‌وره‌كانی تری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه وه‌ك پڕۆژه‌ی فریاگوزاریی خێرای گه‌یاندنی ئاو بۆ شاری هه‌ولێر و پڕۆژه‌ی ئاوی دووكان-سلێمانی3 و پڕۆژه‌ی ئاوی قوشته‌په و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری، گۆپته‌په-چه‌مچه‌ماڵ، پرۆژه‌ی ئاوی ده‌ربه‌ندیخان، پڕۆژه‌ی ئاوی ئاكرێ و چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ش له به‌رده‌ڕه‌ش و كه‌لار و سۆران و خه‌بات، هه‌روه‌ها هه‌موو پڕۆژه‌كانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران كه له ماوه‌یه‌كی كه‌می داهاتوودا ته‌واو ده‌بن و به‌شێكیشیان له ماوه‌كی تردا ده‌ستبه‌كار ده‌بن كه ئه‌م پڕۆژانه كاریگه‌رییه‌كی باشیان هه‌یه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی گرفتی كه‌مئاوی له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان.
ساسان عه‌ونی، سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی ئاوی 53 گوندی بارزان گوتیشی: ئه‌م پرۆژه‌یه به‌پێی گرێبه‌ست ده‌بوو پێش 11 ساڵ پێش ئێستا ته‌واو ببووایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ساڵانێك به هۆكاری جیاواز و قه‌یرانی داراییه‌وه كاركردن تێیدا وه‌ستا، له چوارچێوه‌ی پلانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ڕیشه‌ییانه‌ی گرفتی كه‌مئاوی و باشتركردنی پرۆسه‌ی به‌رهه‌مێنانی ئاو بۆ هاووڵاتییان گرێبه‌ستی ته‌واوكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی جێبه‌جێكار كرا و له ماوه‌ی ساڵێك و دوو مانگدا سه‌رجه‌م بڕگه‌كانی ئه‌و كارانه‌ی كه مابوون، ته‌واو كرا. ساسان عه‌ونی گوتیشی: ئه‌م خۆشبه‌ختانه له سایه‌ی ئه‌و ئیراده به‌هێزه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جه‌نابی سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌پێناو خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان كاره‌كانی ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌واو بووه و ده‌ڤه‌رێكی تری كوردستان پڕۆژه‌ی ئاوی پێده‌گات.
سه‌باره‌ت به دیزاین و ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌ی ئاوی 53 گوندی ده‌ڤه‌ری بارزان، ساسان عه‌ونی گوتی: ئه‌م پڕۆژه‌یه به دیزاین و تایبه‌تمه‌ندیی نوێی ئه‌ندازیاری دروستكراوه و له چه‌ندین به‌ش پێكدێت، وه‌كوو به‌شی وه‌رگری ئاو، وێستگه‌ی پاڵاوتن، پاڵنه‌ری ئاو، گواستنه‌وه‌ی ئاوی خاوێن بۆ عه‌مباری سه‌ره‌كی، پێنج كۆگای گه‌وره و 54 كۆگای بچووك و هێڵی گواستنه‌وه‌ی ئاو به نزیكه‌ی 198 كیلۆمه‌تر و بڕگه‌ی تۆڕی ئاو بۆ گونده‌كان به درێژایی 540 كیلۆمه‌تر له‌خۆده‌گرێت.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار گوتیشی: لێره‌دا جارێكی تر به‌پێویستی ده‌زانم سوپاسی جه‌نابی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێزدار مه‌سرور بارزانی بۆ بڕیار و به‌دواداچوونی كاره‌كانی ئه‌م پڕۆژه‌یه، هه‌روه‌ها سوپاسی جه‌نابی مه‌لا مسته‌فا بارزانی ده‌كه‌م كه به‌رده‌وام داواكاری هاووڵاتییانی سنووره‌كه‌ی ده‌گه‌یاند و به‌دواداچوونی بۆ دوایین به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌كرد تاوه‌كوو ئه‌مڕۆ كه به‌كارخراوه. سوپاسی تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و ستافی سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌كه و كۆمپانیاكانی جێبه‌جێكار و سه‌رجه‌م ئه‌ندازیار و كارمه‌ندانی پڕۆژه‌كه ده‌كه‌م كه له‌و ماوه‌یه‌دا ماندوونه‌ناسانه كاریان له‌م پڕۆژه‌یه‌دا كرد و له كۆتایشدا پیرۆزبایی له دانیشتووانی “ده‌ڤه‌ری بارزان”ی سه‌ركه‌ش ده‌كه‌ین كه له‌م پڕۆژه‌یه سوودمه‌ند ده‌بن، هه‌روه‌ها لێره‌شه‌وه جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامی پڕۆژه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی ڕێزدار مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره‌كان و له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.

