پۆلیسی گەرمیان لەبارەی رووداوەكە رایگەیاند: خاوەنی دوکانێکی جوانکاری خانمان لە شاری کەلار، سکاڵایەکی لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان تۆمار کرد سەبارەت بە دزینی ژمارەیەکی زۆر لە کەلوپەلی جوانکاری لە دوکانەکەی،.
تیمەكانی لێکۆڵینەوە دەستیان بە هەنگاوەکانی لێکۆڵینەوە کرد و لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگەکاندا، چوار تۆمەتباری ئافرەت دەستگیر کران.
تۆمەتباران لە ماوەی لێپرسینەوەكاندا لە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکەیان دانا.
پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەش دا كە ئێستا هەر چوار ئافرەتەكە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443ی یاسای سزادانی عێراقی، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕێکارە یاساییەکان لەمبارەیەوە بەردەوامن.

