سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستانی کرد و ڕایگەیاند؛ ئەم هێرشانە هەڕەشەیەکی راستەوخۆن بۆ سەر سەقامگیریی وڵات.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، بەئامانجگرتنی هەرێمی کوردستان و دەستپێکردنەوەی توندوتیژی، پەرەسەندنێکی مەترسیدار و پێشێلکارییەکی زەقی سەروەریی عێراقە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە “ئەم هێرشانە هەڕەشە لە سەقامگیریی وڵات دەکەن و کۆسپ دەخەنە بەردەم هەوڵەکانی ئاشتی لە ناوچەکەدا.”

