رۆژنامەی ھەولێر

پۆلیسی هەولێر روونکردنەوەیەکی لەبارەی شەڕەکەی نێو بازاڕی زێڕینگران بڵاو کردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاشکرای کرد، کە هێزەکانیان توانیویانە هەردوو لایەنی شەڕێکی نێو بازاڕی قەیسەری دەستگیر بکەن کە بووە هۆی برینداربوونی هاووڵاتییەک.

ئەمڕۆ شەممە، 18ی تەممووزی 2026، لە بازاڕی قەیسەریی زێڕینگران لە شاری هەولێر، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی کۆنەوە دەمەقاڵێ لە نێوان دوو لایەندا دروست بوو. بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیس، شەڕەکە پەرەی سەندووە و تەقە کراوە، لە ئەنجامدا هاووڵاتییەک لە نێوان هەردوولادا بریندار بووە.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە، کە دەستبەجێ هێزەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و سەرجەم ئەو کەسانەی بەشداربوون لە شەڕەکەدا دەستگیر کراون.

لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە و تۆمەتباران ڕادەستی دادگا کراون تاوەکو ڕێکارە یاساییەکانیان لەبەرامبەر بگیرێتە بەر و یاسا سەروەر بێت.