رۆژنامەی ھەولێر

ڕووناکی: نیوەی هاووڵاتییان لە پڕۆژەی ڕووناکیدا کەمتر لە 38,000 دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە لە مانگی پێنج

وەزارەتی کارەبا خۆشحاڵە بە ڕاگەیاندنی داتای پسوولەکانی مانگی پێنج لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی.

زۆرینەی هاووڵاتییان لە مانگی پێنج ماوەی خولی پسوولەکەیان نزیکەی 41 ڕۆژە.

خشتەی یەکەم: نیوەی ماڵان لە پڕۆژەی ڕووناکی کەمتر لەم بڕانەی خوارەوەیان بەکارهێناوە و بۆیان گەڕاوەتەوە لە مانگی پێنج:

کەمتریان بۆ گەڕاوەتە لە (دینار)

کەمتریان بەکارهێناوە لە (کیلۆوات کاتژمێر)

کوردستان

38,000

550

هەولێر

43,000

610

سلێمانی

32,000

465

دهۆک

41,000

620

هەڵەبجە

30,000

423

تاوەکوو ئەمڕۆ، زیاتر لە 90٪ی هاووڵاتییانی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابین کراوە لە ڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکی.

بەپێی نرخە نوێیەکان، ٪80ی هاووڵاتییان، بە تایبەتی کەمدەرامەتان، بەردەوام پارەیەکی کەمتر دەدەن لە جاران بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ کارەبای مۆلیدە و کارەبای نیشتمانی.

مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024 جەنابی سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێز مەسروور بارزانی، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند. دواتر لە مانگی ئایاری ئەمساڵ، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ لەسەر نرخە نوێیەکانی کارەبا بڕیاریدا لەچوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان تاوەکوو کۆتاییی ساڵی 2026.

حکومەتی هەرێمی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەموو ماڵ شوێنە بازرگانییەکانی کوردستان دابین دەکات تاوەکو کۆتاییی ساڵی 2026.