ئێوارەی ئەمرۆ سێشەممە 2026.7.7، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە چوارچێوەی گرنگیدانی بەردەوام بە بزاڤی ڕۆشنبیری و بەرزکردنەوەی ئاستی هونەری لە هەولێری پایتەخت، لە گەلەری جیهان پێشانگەیەکی شێوەکاری لەژێر ناونیشانی ( دوای جێهێشتن ) كردەوە.
لە پێشانگاکەدا، کە هەریەک لە هیوا سوعاد، سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندان و سەلیم قادر، جێگری بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و ژمارەیەکی بەرچاوو لە هونەرمەندان ئامادەی بوون، 25 هونەرمەندی شێوەکار بەشداربوون، تێیدا چەندین كاری هونەری جۆراوجۆریان نمایش كردبوو، هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی پێشانگەکەدا، مەراسیمێکی تایبەت بەرێوەچوو بۆ بەخشینی “میدالیای قەرەنی جەمیل” وەک ڕێزلێنانێک بۆ ( 11 ) هونەرمەند، كە خزمەتێکی بەرچاویان پێشکەش بە هونەر کردووە.
لەلایەن خۆیەوە پارێزگای هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە سەرپەرشتیاران و ڕێکخەرانی ڕێورەسمەكە، جەختی لە پشتگیریکردنی بەردەوامی هونەرمەندان و رەخساندنی زەمینەی گونجاو بۆ کارە هونەریەکانیان كردەوە.

