چواس خالید – هەولێر
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی ئاوی گۆپته‌په – چه‌مچه‌ماڵ به بڕیاری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و ڕشتانه كار لە تەواوکردنی ده‌كرێت، بڕیاره ساڵێكی دی ته‌واوی پڕۆژه‌كه به كوالێتی به‌رز بخرێته خزمه‌ت هاووڵاتیانی ناوچه‌كه‌وه.
دابینکردنی ئاوی خاوێن و بنبڕکردنی گرفتی کەمئاوی و چارەسەرکردنی قەیرانی ئاو لە قەزای چەمچەماڵ و دەوروبەری، وەک کارێکی لەپێشینەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەنگی داوەتەوە.
پڕۆژەی خزمەتگوزاریی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ، وەک پڕۆژەیەکی ستراتیژی نیشتمانی دادەنرێت، کە ئامانجی سەرەکی، گەیاندنی ئاوی پاکی خواردنەوەیە بە شێوەیەکی بەردەوام بۆ شارۆچکەی چەمچەماڵ و شارەدێکان و گوندەکانی ئەو ناوچەیە، ئەمەش دوای بەڕێکردنی چەندین ساڵ لە ناڕەخەتی دانیشتوانی.
دوای ساڵانێك له گرفتی كه‌می ئاو له چه‌مچه‌ماڵ و ده‌وروبه‌ری و دۆخی سه‌ختی هاووڵاتیان به تایبه‌ت له وه‌رزی هاویندا، كه به‌هۆی بێ ئاوییه‌وه تاڵاویان ده‌چه‌شت، مۆتەکەیەکی بەردەوامی دانیشتوانی ناوچەکە بوو، ڕەوینەوەی ئەستەم بوو، تا دواجار له خه‌می هاووڵاتیانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرفته له مێژینه‌یه‌ی دا.
به بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ئاوی گۆپته‌په – چه‌مچه‌ماڵ لە ١٢ی ئابی ٢٠٢٤، كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و له‌و كاته‌وه ڕشتانه و به شێوه‌ی سه‌رده‌میانه و كوالێتی به‌رز كار له پڕۆژه‌كه ده‌كرێت، به‌پێی زانیارییەکان، ئێستا لە شوێنی پڕۆژەکە بیست و شەش ئامێری قورس و گەورە جێگیرکراون و ڕۆژانە پەنجا و سێ ئەندازیار و تیمی کارکەران سەرقاڵی ڕاپەڕاندنی کارەکانن، هاوکات بە مەودای شەش کیلۆمەتر بۆڕییە سەرەکییەکانی گواستنەوەی ئاو، گەیەندراوەتە سەر پڕۆژەکە و لە قۆناغی داهاتوو جێگیر دەکرێن، بڕیاره له ماوه‌ی ساڵێک و لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٧، سه‌رجه‌م كاره‌كانی ته‌واو بكرێت و بخرێته خزمه‌ت هاووڵاتیانی ناوچه‌كه‌وه.
پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په – چه‌مچه‌ماڵ یه‌كێكه له گه‌وره پڕۆژه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواری ئاوی خواردنه‌وه‌دا، كه به گوژمه‌ی سه‌د و سی و نۆ ملیار و پێنج سەد و دە ملیۆن دیناری عێراقیی، لە لایەن کۆمپانیای هابیکا، جێبه‌جێ ده‌كرێت.
گه‌وره پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ئاوی گۆپته‌په – چه‌مچه‌ماڵ، توانای به‌رهه‌مهێنانی هه‌شتا و یه‌ك پۆینت شه‌ش سه‌د مه‌تر سێجا ئاوی پاكی خواردنه‌وه‌ی هه‌یه له ڕۆژێكدا، كه له قۆناغی یه‌كه‌مدا، سه‌نته‌ری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و ناحیه‌ی ڕزگاری و ئاغجه‌له‌ر و ده‌یان گوندی ده‌ڤه‌ره‌كه لێی سودمه‌ند ده‌بن و له كه‌می ئاو ئه‌رخه‌یان ده‌بن.
پڕۆژەکە چەندین یەکەی گەورە لەخۆ دەگرێت، ژورێکی پەمپ لەنێوان ئاخجەلەر و گۆپتەپە، یەکەیەکی پاککردنەوە و بنیاتنانی حەوزێکی كۆنکرێتی بە توانای گلدانەوەی هەزار مەتر سێجا ئاو لە ئاخجەلەر، هاوکات لە پڕۆژەکەدا دوو ژووری پەمپ لە قشڵاخ و دوو هەوزی دیکەی گەورە لە تەکییە بە توانای پێنج هەزار و دە هەزار مەتر سێجا هەیە، کۆتا وێستگەی کۆکردنەوەی ئاویش، حەوزێکی زەبەلاحە بە توانای کۆکردنەوەی بیست هەزار مەتر سێجا ئاو لە چەمچەماڵ.
لەگەڵ ئەوانەش، بۆ بەستنەوەی ئەم تۆڕە ئاڵۆزە بەیەکەوە، هێڵێکی گواستنەوەی ئاو بە بۆڕی دێکتایلی بە تیرەی نۆ سەد ملیمەتر و بە درێژایی پەنجا و هەشت کیلۆمەتر ڕادەکێشرێت، هاوکات هێڵی کارەبای سی و سێ کەیڤی بە مەودای بیست و هەشت کیلۆمەتر بۆ دابینکردنی وزەی پڕۆژەکە ڕادەکێشرێت.
پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په – چه‌مچه‌ماڵ به كوالێتی به‌رز و به شێوه‌ی ستاندارد جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئاوی به‌رهه‌مهاتوو به گوێره‌ی ستانداردی عێراقی و ڕێكخراوی جیهانی (WHO)، ده‌بێت، هەربۆیە دانیشتوانی چەمچەماڵ و دەوروبەری بە هیوایەکی زۆرەوە دەڕواننە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٧، تا کاتی بەڵێندراو بێت و بۆ هەمیشە گرفتی بێ ئاوی لە ئێخەیان ببێتەوە.

