رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووەوە

ئەمڕۆ شەممە 5/23، لە بەغدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ فالح ئەلفەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا، کە ئەحمەد ئەلئەسەدی، سەرۆکی بزووتنەوەی سۆمەریون ئامادەی بوو ، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، جەخت لە ڕێزگرتن لە دەستوور و سیستەمی فیدراڵی و پێویستیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی عێراق و هەرێمی کوردستان کرایەوە.