سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە دیدارێكی تایبەتدا لەگەڵ پاڵەوانی كورد نامۆ فازڵ رایگەیاندووە كە شانازی پێوە دەكەن.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) نووسیویەتی “خۆشحاڵبووم بە بینینی پاڵەوانی کورد کاکە نامۆ فازڵ”.
مەسرور بارزانی هەروەها نووسیویەتی “شانازیی پێوە دەکەین و بەردەوام دەبین لە هاندان و پشتگیریکردنی”.
نامۆ فازڵ پاڵەوانی كورد یەكێكە لە ئەستێرە درەوشاوەكانی یاریی هونەرە جەنگییەكان (MMA)، رۆژی 17ی ئەم مانگە لە پاڵەوانیەتی (نێتفلێکس) لە شاری لۆس ئەنجلۆس، بە ئاڵای كوردستانەوە رووبەڕووی پاڵەوانی ئەمریكی (جەیك بابیانی) بووەوە و توانی سەركەوتنێكی گەورە بەسەریدا بەدەستبهێنێ.

