سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڕاوێژکاری تایبەتیی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانیی هاوئاهەنگیی لە نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق کردەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ـی ئایار، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەکر ئەلسامەڕائی ڕاوێژکاری تایبەتیی عەلی فالح ئەلزەیدی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ کرد.
لە دیدارەکەدا ، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانیی هاوئاهەنگیی لە نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵ کرا بۆ چارسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا لە سەر بنەمای دەستوور .
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی ئامادەکارییەکانی سەردانی داهاتووی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا کرا

