بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی دھۆک، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و سەرجەم کارمەندان و ھونەرکاران لە تەلەفزیۆنی دھۆک دەکات.
دەقی پەیامی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی بەبۆنەی (٣٤)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی دھۆک
بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و سەرجەم کارمەندان و ھونەرکاران لە تەلەفزیۆنی دھۆک
ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی دھۆک، یەکەمین کەناڵی ناوخۆیی لە ئێوە و بینەرانی ھێژا پیرۆزبێت، ڕۆڵی ئەو کەناڵە لە بواری میدیا و ڕاگەیاندن و دەوڵەمەندکردنی کایە ڕۆشنبیری و کولتوورییەکان پڕ بایەخە.
تەلەفزیۆنی دھۆک، لەمیانی پێشکێشکردنی بەرنامە ھەمەجۆرەکانییەوە توانیویەتی لە ئاست ئەو پەیام و بەرپرسیارەتییە دابێت بۆ خستنەڕووی پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان لەلایەک و خواست و داواکارییەکانی ھاووڵاتییان و دانیشتوانی ئەو دەڤەرە لەلایەکی تر.
لەو دەرفەتەدا پشتیوانییی زیاتری خۆمان بۆ بەرەڤپێشچوونی تەلەفزیۆنی دھۆک دووپات دەکەینەوە، بە ھیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتر لە کار و بەرنامەکانتان.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
٣ی ئایاری ٢٠٢٦

