چواس خالید – هەولێر
كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێ، له هه‌رێمی كوردستان شه‌پۆلی بارانبارین و به‌فر له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌نداو و كۆگاکانی ئاویش باس له‌وه دەکەن، بڕێكی زۆری ئاو له به‌نداوه‌كان گلدراوه‌ته‌وه، كه هه‌ندێكیشیان سه‌ررێژ بوونه.
به‌پێی بڵاوكراوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌ندا و كۆگاكانی ئاو له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ زۆرترین بڕی بارانبارین له كفری بووه به بارینی حه‌فتا و شه‌ش ملیمه‌تر و دوای ئه‌ویش زیادتر له حه‌فتا ملیمه‌تر له چه‌مچه‌ماڵ و حه‌فتا ملیمه‌تر له به‌رزنجه باران باریوه.
له سه‌نته‌ری پارێزگاكانیشدا، ٥٣.٤ ملیمه‌تر باران له هه‌ولێر و ٤٨.٥ ملیمه‌تر باران له سلێمانی و ٣٩.٢ ملیمه‌تریش له پارێزگای دهۆك باریوه، له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ٢٦.٥ ملیمه‌تر و له پارێزگای كه‌ركوكیش ٣٩.٢ ملیمه‌تر باران باریوه.
له باره‌ی كۆگاكردنی ئاو، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌ندا و كۆگاكانی ئاوی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ڕایگه‌یاند، به‌نداوی دهۆك، دوو ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوی تێدا گلدراوه‌ته‌وه و به‌نداوی گۆمه‌سپان نیوملیۆن مه‌تر سێجا ئاوی تێدا گلدراوه‌ته‌وه و به‌نداوه بچووك و مامناوه‌نده‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش زۆربه‌یان سه‌رڕێژ بوونه.
ئه‌مساڵ ڕێژه‌ی باران بارین له هه‌رێمی كوردستان زۆر بووه، به‌جۆرێك له هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان چوار ئه‌وه‌نده‌ی پار بارانباریوه، جاران كه جگه له چه‌ند به‌نداوێك، باراناو گل نه‌ده‌درانه‌وه و تا ڕاده‌یه‌كی زۆر سود له بڕی باران بارینی ساڵ وه‌رنه‌ده‌گیرا، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕشتانه كاریكردووه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی وشكه ساڵی و سود وه‌رگرتن له گلدانه‌وه‌ی ئاوی باران بۆ زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان و گه‌شتیاری و هتد…، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا چه‌ندان به‌نداو و پۆندی گلدانه‌وه‌ی ئاوی له شوێنه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بنیات ناوه، كه ئه‌مساڵ چه‌ندێكیان سه‌رڕێژ بوونه.
به گشتی له هه‌رێی كوردستان بیست و پێنج به‌نداو هه‌ن، كه له چوارچێوه‌ی ستراتیژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیارده‌ی وشكه ساڵی و گرینگی‌دان به گلدانه‌وه‌ی ئاو، هاوكات پارێزگاریكردن له ئاسایشی ئاو و باشتركردنی دۆخی ئاوی هه‌رێمی كوردستان، له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو چه‌ندان به‌نداو و پۆند له هه‌رێمی كوردستان بنیاتنراون، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا بڕیاره چه‌ندان به‌نداو و پۆندی گلدانه‌وه‌ی ئاوی دیكه بنیات بنێت، كه بوونیان له ئاینده‌دا ده‌بنه وێستگه‌یه‌كی گرنگ و به‌سود بۆ بنه‌مایه‌كی به‌هێز له سه‌قامگیریی ئاسایشی ئاو و كاره‌با و په‌ره‌پێدانی سێكته‌ری كشتوكاڵ و ئاودێری و كه‌رتی گه‌شتیاری له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان.

