جزیرێ بۆتان …پارێزگاری هەولێر، سەردانی چەند شوێنکێ ئاینی و مێژوویی و کلتووری کرد

ئەمڕۆ هەینی 2024.5.3، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری عومەر فارووق، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی جزیرێ و شوان زراری، پەرلەمانتاری پێشووی پارتی و کارزان عەبدولهادی، سەرۆکى شارەوانى هەولێر و هێمن موراد، بەڕێوەبەرى گشتیى کشتوکاڵی هەولێر و شاندى یاوەرى، لە شاری جزیرێ، سەردانی چەند شوێنکێ ئاینی و مێژوویی و کلتووری کرد.

سەرەتا سەردانی مەزارگەی پێغەمبەر (نوح) “سڵاوی خودای لەسەر بێت” کرد و دواتر ئارامەگەی مەلای جزیری، شاعیری گەورەی کلاسیکی کورد و دامەزرێنەری شێوەزاری کلاسیزمی کورمانجی ژوورووی سەر بە شێوەزاری بۆتانی.

پاشان، سەردانی مەدرەسەی سوور یەکێک لە پێنج کۆنترین قوتابخانەی پێگەیاندی زانایانی ئاینی ئیسلامی لە سەرئاستی جیهان و ئارامگەی مەم و زینی کرد، ئەو چیرۆكە ئاشقانەی کە لە لایەی كورد بەگشتی نامۆ نییە و لە زۆربەی گۆرانی و شیعر و رۆمانەكاندا، زانیاری لەسەر هەیە و لە ئەدەبیانی كوردیشدا “مەم و زین” بەها و گرنگیی تایبەتی خۆی هەیە، بەڵام بۆ خەڵكی جزیرێ، مێژووێکە و سەدان ساڵە ماتەمی بۆ دەگێڕن و مەم و زین بووەتە بەشێك لە ئەوان.

ھەواڵی زیاتر